قاوە
127 جار بینراوە 5/5/2016 11:18 AM

زۆر خواردنەوەی قاوە زیانی هەیە



سنور میدیا

به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ركه‌وتووه‌، زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ به‌تایبه‌ت دوای ژه‌مه‌كانی نان خواردن زیانی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی زیاد ده‌كات.

 

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌زانكۆی گلیف له‌ كه‌نه‌دا ئه‌نجامدراوه‌و ده‌ریخستووه‌، گه‌ر قاوه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بخورێته‌وه‌ سوده‌كانی ده‌گۆڕێت بۆ زیان به‌جۆرێك كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به‌نه‌خۆشی شه‌كره‌ زیاد ده‌كات.

 

به‌ڕای پسپۆڕه‌كان پاش خواردنی ژه‌مێكی چه‌ور ڕێژه‌ی چه‌وری له‌خوێندا به‌رز ده‌بێته‌وه‌، زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ش دوای ئه‌و ژه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك زیاد ده‌بێت.

 

پسپۆڕه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌دوای ژه‌مه‌كانی نان خواردن ڕاسته‌وخۆ قاوه‌ نه‌خورێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕۆژانه‌ش بڕی ئه‌و قاوه‌یه‌یه‌ ده‌خورێته‌وه‌ له‌ سێ كوپ زیاتر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوده‌كانی نه‌گۆڕێت بۆ زیان. 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure