.
5399 جار بینراوە 28/4/2016 10:56 AM

چەند ئامۆژگاریەک بۆ زیادکردنی ئارەزووی سێکسی



سنور میدیا

کەم بوونەوەی هەستی سێکسی و نەبوونی ئارەزوو لەسەری، کارێکی ئاساییە لەنێوان هاوسەرەکان زۆرجار ڕوودەدات، بەڵام بێگومان بێ هۆکار نیە، پێویستە هۆکارەکەی بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی چارسەری ئەو کێشەیە بکەیت، تا پەیوەندی نێوان خۆت و هاوسەرەکەت تێکنەچێت، چونکە بنەمای سەرەکی هاوسەرگیریە.

 

ماڵپەڕی "hayatouki" بۆ هاوکاری کردنی خانمان، چەند ئامۆژگاریەک دەخاتە ڕوو بۆ زیادکردنی ئارەزووی سێکسی:

زیادبوونی کێش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی نەمانی ئارەزووی سێکسی، جگە لەوەی کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە، هەر بۆیە هەمیشە هەوڵبدە هاوسەنگی کێشی خۆت بپارێزیت، مەهێڵە زیاد لە پێویست کێشت زیاد بکات.

ئاگاداری جۆری خواردنت بە، چونکە خواردن پەیوەندیەکی پتەوی بە ئارەزووی سێکسیەوە هەیە، هەوڵبدە رۆژانە میوە و سەوزەی زۆر بخۆ، بەتایبەتی قۆخ و ئەڤۆگادۆ و کەرەوس وشیلک، لەگەڵ چەرەسات شوکوڵاتە.

مەساجکردن کاریگەریەکی زۆری لەسەر ئارەزووی سێکسی هەیە، چونکە سوڕی خوێنت چالاک دەکات.

ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو لەکاتی پەیوەندی سێکسی نێوان خۆت و هاوسەرەکەت، تا ئارەزووی سێکسیت زیاتر بێت وەک داگیرساندنی مۆم.

ئەگەر جگەرە کێشیت وازی لێبهێنە، چونکە کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ئارەزووی سێکسی هەیە.

ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی رۆژانە، یان چەند ڕۆژ جارێک، چونکە لەشت چالاک دەکات و کاریگەری لەسەر ئارەزووی سێکسی هەیە.

هەرگیز لە ژووری خەوی نێوان خۆت و هاوسەرەکەت، وێنەیەک یان کەلوپەلێک دامەنێ کە سەرنجت یان خەیاڵت بۆلای خۆی بەرێت، هەمیشە هەوڵبدە هەموو خەیاڵێکت لای هاوسەرەکەت بێت.

هەمیشە متمانەت بە جوانی خۆت و توانای خۆت هەبێت، مێشک سەرقاڵ مەکە بە بیرکردنەوەی خراپەوە.

بێگومان کەسەکان جیاوازن، هەر بۆیە هەوڵبدە سروشتی هاوسەرەکەت بناسیت، شارەزای ئارەزووەکانی بیت.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure