.
439 جار بینراوە 23/5/2015 08:35 PM

ڕووباری سیروان لە بای رەحمەت بووە بە زەحمەت



سنور میدیا 

تێكدانی ڕێڕەوی ئاوی سیروان  بووتە هۆی مەترسی لەناوچوونی گیانەوەرانی ناو ئاوەكە ، خنكانی دەیان هاوڵاتی .

بەهۆی كارگەكانی چەو و لم  لە ڕووباری سیروان بووتە هۆی تێكدانی ڕێڕەوی ئاوی سیروان و تێكدانی جوانی سیروان .

كارگەكانی چەو و لم لە ڕابردوو  و ئێستاشەوە بەهۆی چاودێری نەكردنی حكومەت و ئیدارەی ناوچەكە  ئەو خاوەن كارگانەی كە بەرپرسەكان لە پشتیانەوەن,  تەنها لە پێناوی دەست كەوتنی داهات  بوونەتە مەترسیەكی گەورە لەسەر پیسبوونی ئاو سیروان   و تێكدانی سیمای جوانی  ڕووباری سیروان  ,وە  لەناوچووی سەدان گیانەوەر.

 هەروەها بەهۆی ئەو چاڵە قوڵ و گەورانەی بەهۆی كارگەكانەوە كراوە  بەدەیان كەس لەو چاڵانە خنكاون ,  ئەم كارگانە تا ئێستا مۆلەتیان نەبووە , ماوەی چەند مانگێك هەموو كارگەكان ڕاگیران موڵەتیان پێ نەئەدرا بەهۆنی نەبوومی مەرجی رینمای ژینگەیەوە.

 غالب مەحەمەد عەلی سەرۆكی لیژنەی وەزو پیشەسازی و سامانە سروشتیەكان ئەنجومەی پارێزگای سلێمانی بە سنورمیدیای  ڕاگەیاند" بەهۆی دروست كردنی ئەو چاڵە قوڵ و گەورانە بۆ كارگەكانەوە دروست كراون بووتە هۆی گۆڕینی ڕێڕەوەی ڕووباری سیروان  , بەمەش سیمای جوانی ڕووباری سیروان شێواوە و دەیان شوێنی گەشت و گوزاری لەناو براوە ,  كە دەبوو حكومەتی هەرێم و ئیدارەی ناوچەكە گرنگی باشین بە م شوێنە بدایە لەو ڕوانەوە .

هەروەها وتیشی "دەبوو ئەو كارگانە ڕاستەوخۆ لەسەر سیروان نەبن, بەڵام بە هۆی سیستی ئیدارەی ئەم ناوچە نەیان توانیەوە چاودێریكی تەندروستی ئەم كارگانە بكەن , ئەو ئامێرانەی ( شۆفل و حەفارە ) كە لە ناو ئاوی سیروان كار دەكەن , بوونەتە هۆی  لێڵ كردنی ئاوی سیروان ئەمانەش وایكردوە كە ئاوی سیروان پیس ببێت ,و ببێتە مەترسیەكی گەورە بۆ سەر ئەو زیندەوەرانەی كە لە ئاوەكەدا دەژین , چونكە ڕێژەی ئۆكسجینی تواوی ئاوی سیروان كەم ببێتەوە وە بەتەواوی تیشكی خۆر نەگاتە شوێنە قوڵەكانی ئاوی سیروان .

ئەكرم صاڵح بەرێوەبەری ژینگەی گەرمیان  بە سنور میدیای  ڕاگەیاند " لە ئێستا چەندین ڕێنمای تایبەت دەركراون بۆ كارگەكانی چەو و لم هەر كارگەیەك ئەو مەرجانەی ڕێنمایەكان جێبەجی نەكات موڵەتی پێ نادرێت  ,وە  كارگەكەی پێ دادەخرێت  , ئەو مۆڵەتەش بۆ ماوەی یەك ساڵە".

وتیشی "لە ڕێنمایەكاندا هاتووە دەبێت ئە كارگانە كە ئێستا لەسەر ڕووباری  سیروانن دوور بخرێنەوە بۆشوێًنێكی گونجاو, هەروەها هەموو كارگەكان پێویستە حەوزی نشتنەوەی قوڕ و لیتەی ئاوە دابنێن بۆ پاڵاوتنی ئاوی لێڵ پێش ئەوەی برواتە ڕووبارەكەوە .دەشڵێت"  دەبێت ئەو هەموو سەرەبەردە ی لە ئەنجامی كاكردنی كارگەكانەوە كەڵك بووە چاڵەكانی پێ پڕ بكرێتەوە "

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure