ژن و پیاو
1668 جار بینراوە 23/4/2016 12:46 PM

ته‌نها دوو وشه‌.. نهێنیی سه‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندیی سێكسییه‌



سنور میدیا 

زۆرجار ژن و مێرد په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری ئاسایی و نائاساییش ده‌به‌ن تا په‌یوه‌ندیی سه‌رجێگاییان سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وان هه‌میشه‌ جه‌سته‌ یان جلوبه‌رگ یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌ به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ پته‌وتر بێت، به‌ڵام چه‌ند وشه‌یه‌كیش هه‌ن كه‌ هێنده‌ی سیحر كاریگه‌ره‌.

"خۆشمده‌وێیت"

ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و وشانه‌ی كه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ وتنی ئه‌و وشه‌یه‌ 75%ی ئه‌دای ژن و مێرد له‌كاتی سه‌رجێگاییدا باشتر ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ وتنی وشه‌ی نه‌رم و رۆمانسی، كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ژن و مێرد ده‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی زیاتر له‌ سێ ساڵ به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا تێپه‌ڕیووه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ وتنی ئه‌و وشانه‌ نه‌ك كاریگه‌ریی باشی بۆ جه‌سته‌ی ژن و مێرد ده‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێته‌ خۆراكێكیش بۆ ده‌روون و مێشكیان له‌كاتی سه‌رجێگایی كردندا.

باسكردن له‌ په‌یوه‌ندیی سێكسی:

باسكردن له‌ سێكس له‌گه‌ڵ هاوژیانه‌كه‌ت، نه‌ شه‌رمه‌ و نه‌ شوره‌یی، بگره‌ شتێكی پێویستیشه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌كاتی گونجاودا یان له‌كاتی قسه‌كردن به‌ ته‌له‌فۆن یان له‌كاتی گۆڕینه‌وه‌ی كورته‌نامه‌، باس له‌ ژوانی داهاتووی سه‌رجێگایی بكرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خۆشه‌ویستیی نێوان ژن و مێرد گڕ بگرێ و گه‌رمتر بێت.

سێكسی نایاب، چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت:

وا ده‌وترێت كه‌ خانمان له‌ یه‌كه‌م شه‌ش مانگی ژیانی هاوسه‌ریی له‌ په‌یوه‌ندیی گه‌رموگوڕ رازی نه‌بن، به‌پێچه‌وانه‌ی پیاوانه‌وه‌ كه‌ وا داده‌نێن ئه‌و شه‌ش مانگه‌ باشترین كاتی ژیانی سه‌رجێگاییانه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ ژن و مێرد له‌ رۆتینه‌كانی سه‌رجێگایی دووربكه‌ونه‌وه‌، وه‌ك سیسه‌م یان گۆڕینی شێوازی تێكه‌ڵكردنی جه‌سته‌ یان به‌وه‌ی هه‌میشه‌ وروژێنه‌ر بیت، یان به‌گوێدا چپاندنی چه‌ند وشه‌یه‌ك به‌ نه‌رمی و هێمنی به‌ گوێی مێرده‌كه‌تدا یان زۆر رێگه‌ی دیكه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا.

 

 

له‌ وێسته‌گه‌وه‌ وه‌رگێرانه‌كه‌ی 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure