ته‌ڕه‌ تیزه‌
645 جار بینراوە 21/4/2016 05:42 PM

له كۆنه‌وه‌ ته‌ڕه‌تیزه‌‌ وه‌ك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌كار هاتووه‌



سنور میدیا 

له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار ته‌ڕه‌ تیزه‌ به‌ شێوه‌ی فراوان ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌. لێره‌دا به‌ سوده‌كانی ئه‌م سه‌وزه‌ ئاشنا ده‌بن:


ـ ته‌ڕه‌تیزه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزای سروشتی و رێگه‌ له‌ گه‌شه‌ كردنی خانه‌كانی شێرچه‌نجه‌ ده‌گرێت.


ـ له كۆنه‌وه‌ ته‌ڕه‌تیزه‌‌ وه‌ك چاره‌سه‌ری به‌كار هاتووه‌ و به‌ بڕوای پسپۆڕان ئه‌م سه‌وزه‌ رێگه‌ له‌ نه‌خۆش شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێت و چاره‌سه‌ری كه‌می رێژه‌ی ڤیتامینC ده‌كات.
ـ ته‌ڕه‌تیزه‌‌ جگه‌ له‌ ڤیتامینC و ڤیتامینه‌كانیA و B1 و B2 و كارتینی تێدایه‌.


ـ هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ئاسن و كالیسیۆم و فسفۆڕ و مه‌گنسیۆم و زینك و گۆگردی تێدایه‌ كه‌ بۆ لینجی كۆ ئه‌ندامی هه‌رس به‌سوده‌.

ـ ئه‌وانه‌ی دووچاری كۆكه‌ ره‌شه‌ یان سیل له‌ سییه‌كان بوون، رۆژانه‌ 50 ـ 100 گرام ته‌ڕه‌تیزه بخۆن.


ـ خواردنی ته‌ڕه‌تیزه‌‌ كرمی گه‌ده‌ له‌ناو ده‌بات .


ـ ته‌ڕه‌تیزه‌‌ چاره‌سه‌ری كه‌مخوێنی و هه‌ناسه‌ ته‌نگی ده‌كات و ئاره‌وی خواردن ده‌كاته‌وه‌ و میز هێنه‌ره‌.


ـ ته‌ڕه‌تیزه‌‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی جگه‌ر ده‌كات و رمڵ و به‌ردی گورچیله‌ و میزڵدان ده‌كات.


ـ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی خوێنبه‌ر بوونی پووك له‌ناو خانماندا ده‌توان ته‌ڕه‌تیزه‌‌ بخۆن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ گه‌ڵای ته‌ڕه‌تیزه‌‌ له‌ناو ده‌مدا بجوون و هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ر
كردنی هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌توانن خانمان ئاوی ته‌ڕه‌تیزه‌‌ له‌ قژیان بده‌ن.

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure