دابه‌زاندنی كێش
1473 جار بینراوە 17/4/2016 05:24 PM

بە خواردنەوەی شەربەتێك کێشت دابەزێنە



سنور میدیا 

لە ئێستادا قەڵەوی بۆتە کێشەیەکی باو لەتەواوی جیهاندا ،سەڕەڕای بەرهەمهێنای چەندین دەرمان و گیراوەی جیاجا لەوانە (حەب و شروب ..) بەڵام نەتوانراوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت چونکە تەواوی ئەو دەرمانانە کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ بەجێدەهێڵێت .

لە توێژینەوەیەکی یەکێك لە زانکۆکانی وڵاتی یاباندا توانای تەماتە لە توانەوەی چەوریدا دۆزرایەوە.

ئەوەش پاش ئەوە هات کە ژنێکی یابانی هەستا بە خواردنەوەی شەربەتی تەماتە بۆماوەی دوومانگ وە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کێشی دابەزی توێژینەوەکە لەسەر چەند ژنێك ئەنجامدرا کە خاوەنی کێشێکی زۆر بوون بە خواردنەوەی شەربەتی تەماتە کێشیان دابەزی .

ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە ڕێنمای خانمان دەکەن بە بەکارهێنای ئەم شەربەتە تا ببنە خاوەنی لەشێکی ڕێك.

پێداویستیەکان
٣.٥ غم تەماتە
دوو کەوچکی گەورە خوێی دەریا
چوار کەوچکی گەورە شەکری ناو قامیش.

ئامادەکردن


تەماتەکە دوای شتنەوەی لە خەڵاتە دەدرێت پاشان لەگەڵ خوێ و شەکرەکەدا تێکەڵ دەکرێت بۆ ماوەی ١٠ دەقیقە لەسەر ئاگر دادەنرێت دوای ساردبوونەوەی لە بەفرگردا هەڵدەگیرێت ڕۆژانە کوپێکی لێ دەخورێتەوە بۆ ماوەی دوو مانگ.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure