.
47 جار بینراوە 16/4/2016 04:57 PM

باشترینه‌كانی كوردستان دیاریكرا



 

سنورميديا - دانا لطيف

 

ئه‌مرۆ لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان باشترین یاریزان و گۆڵپارێز لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان دیاریكرا، بە پێی دەنگدانی رۆژنامەنووسانی وەرزشی لەسەر ئاستی كوردستان بەشداریان كردووه‌ له‌ یارییەكانی خولی ئەم وەرزی نایابی كوردستانیان .

بە پێی دەنگدانی رۆژنامەنووسان یاریزانی یانەی ئارارات (عەلی عەزیز) بە باشترین یاریزانی خولەكە دەستنیشانكرا 

 گۆڵپارێزی یانەی هەولێر (رێباز عەبدوڵڵا) بەباشترین گۆڵپارێز دەستنیشانكرا.

 

بەفەرمیش فەرحان شكور یاریزانی یانەی هەولێر بووە گۆڵكاری خولەكە بە تۆماركردنی 9 گۆڵ، هەرچەندە یاریزان فەرحان شكور هەلەیەكی باشی لە بەردەم مایە بۆ ئەوەی بتوانی رێژەی گۆڵەكانی زیاد بكات دواین یاری خولەكە، كاتێك هەردوو یانەی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.

4152131642016_ali.jpg

 

(عەلی عەزیز) بە باشترین یاریزانی خولەكە دەستنیشانكرا 

3354131642016_rebaz.jpg 

گۆڵپارێزی یانەی هەولێر (رێباز عەبدوڵڵا) بەباشترین گۆڵپارێز دەستنیشانكرا

 

 

5955131642016_farhan.jpgفەرحان شكور

 

یاریزانی یانەی هەولێر بووە گۆڵكاری خولەكە 

 

 

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure