ژن و پیاو |
1035 جار بینراوە |
8/4/2016 11:14 PM |
|
سودەکانی لە ئامێزگرتنی ژن و مێرد چین..؟
سنور میدیا
بەپێی وتەی شارەزایان، کاتێک ژن و پیاو دەست لە ملی یەکتر دەکەن، لە چەندین گرفتی جەستەیی و دەروونیی دوور دەکەونەوە و هاوکات پەیوەندیی خۆشەویستیی نێوانیشیان بەهێزتر دەبێت.
سوودەکانی دەست لە ملکردنی هاوسەرەکان:
زۆر بەسوودە بۆ تەندروستیی لەش:
کاتێک ژن و پیاو دەست لە ملی یەکتر دەکەن، سەرجەم بەش و ئەندامەکانی لەشیان چالاک دەبن، بەتایبەت ماسولکەی دڵیان. لە ئامێزگرتنی یەکترییش لەدوای سێکس، نیشانەی ئەوەیە کە تەنیا سێکس پێویست نییە بۆ هەستکردن بە خۆشەویستی بەرامبەرەکەت، بەڵکو دڵ و ڕۆحیشت پێویستییان بە ئەوە.
متمانە بە خۆبوون:
توێژینەوە زانستییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ئەگەر هاوسەرەکان بەردەوام یەکتر لە ئامێز بگرن و دەست لە ملی یەکتری بکەن، ئەوا هەریەکەیان متمانەی زیاتری بەخۆی دەبێت و هەوڵدەدات سەرکەوتنی زیاتر لە ژیانیدا بەدەستبهێنێت.
سیستمی بەرگری:
لە باوەشگرتن و دەست لە ملکردنی ژن و پیاو، کاردەکات بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەشیان، چونکە لەوکاتەدا ئەو هۆرمۆنانە دەڕژێن کە لەش لە نەخۆشیی دەپارێزن.
هێورکردنەوەی لەش و باشکردنی خەو:
پسپۆڕانی ئەمریکایی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە ئامێزگرتنی یەکتری لەلایەن هاوسەرەکانەوە، لەش هێوردەکاتەوە و پرۆسەی نووستنیش باش دەکات، چونکە ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆن کەمدەکاتەوە کە لەکاتی دڵەڕاوکێ و بارگرژیی دەروونیی و ماندووبوونی مرۆڤدا زۆر دەردەدرێت.
هەستکردن بە ئاسایش و ئۆقرەیی:
زۆرجار تەنیا بە دەستکردنە ملی هاوسەرەکەت، ئەو دڵەڕاوکێ و ترسانە دەڕەوێنەوە کە هەستیان داگیر کردوویت و بێزاریان کردوویت.
ماسولکەکانی لەش:
دەست لە مل کردن و لەئامێزگرتنی هاوسەرەکەت، ماسولکەکانی لەشت ئارام دەکات و بەهێزیشیان دەکات، بەوەش لەشت بەشێوەیەکی باشتر توانای ڕاپەڕاندنی کارەکانی دەبێت.
هەستکردن بە ئاسوودەیی:
بەدڵنیاییەوە دەست لە ملکردن هەستی خۆشی و ئاسوودەییت پێ دەبەخشێت، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سیرۆتۆنین لە خوێندا.