سێكس
9606 جار بینراوە 6/4/2016 11:18 PM

سێكس باشترین راهێنانە بۆ بەهێزكردنی یادگە



سنور میدیا 

تاوەکو ئەمڕۆش بۆ تەندروستی مێشك و بەهێزكردنی یادگە (زاكیرە)، پزیشكان ئامۆژگاریی هاووڵاتیانیان كردووە خۆیان بە شیكاركردنی وشەی یەكتربڕ و مەتەڵ سەرقاڵ بكەن.

توێژینەوەیەكی زانستی ئەمریكی دەریخستووە، كە دەستبازی‌ و پرۆسەی سێكسكردن باشترین راهێنانن بۆ تەندروستی مێشك و بەهێزكردنی یادگە.

 

پرۆفیسۆر باری كومیساروك لە تاقیگەی زانستی دەروونی لە زانكۆی روتگرز لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریكی، توێژینەوەیەكی لەسەر ژمارەیەك ئافرەت ئەنجامداوەو لە توێژینەوەكەیدا لەكاتی جوتبوونی ژن و مێرد، خێرایی رۆیشتنی خوێنی لەدڵەوە بۆ مێشك پێواوە و بۆی دەركەوتووە، كاتێك ئافرەت دەگاتە پلەی ئۆرگازم، خوێنێكی زۆر لە دڵییەوە بەخێرایی بەرەو مێشك دەڕوات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ گەیشتنی ئۆكسجین و مادەی پێویست بۆ مێشك.

 

كومیسارو، لە توێژینەوەكەیدا سەلماند‌وویەتی، كە پەیوەندی سێكسی نێوان ژن و مێرد بە باشترین راهێنان دەژمێردرێت بۆ چالاككردنی یادگە.

 

هەروەها بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوە زانستییەكە دەركەوتووە، ئەو ئافرەتانەی زۆرتر كاری جووتبوون لەگەڵ مێردەكانیان ئەنجام دەدەن تەندروستییان باشترە و تەمەنیشیان درێژترە. هاوكات زیاتریش بەرگەی ئازارەكانی جەستە دەگرن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure