ژنان
3051 جار بینراوە 4/4/2016 11:34 PM

توێژه‌رێكی فه‌ره‌نسایی به‌هێزترین چه‌كی ژن بۆ وروژاندنی پیاو ئاشكرا ده‌كات



سنور میدیا 

نیكۆلا گوجوین توێژه‌ر له‌ بواری ڕه‌فتاری مرۆڤه‌كاندا ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌ چه‌كه‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌كانی ژن بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی پیاو و وروژاندنی، په‌رشوبڵاوكردنه‌وه‌ی قژییه‌تی به‌سه‌ر شانه‌كانیدا.

ئه‌و توێژه‌ره‌ فه‌رنساییه‌ كه‌ ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه‌ له ‌بواری ڕه‌فتاری مرۆڤ و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌سانی به‌رامبه‌ر، توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك ژن و پیاوه‌وه‌ كردووه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا داوا له‌ ژنان كراوه‌ به‌ چه‌ند ستایل و مۆدێلێكی جیاوازی قژه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م پیاوه‌كاندا ده‌ربكه‌ون، وه‌ك ستایلی قژی كورت و كردنی قژ به‌ پرچ و شۆڕكردنه‌وه‌ی قژ به‌سه‌ر پشتدا هاوشێوه‌ی كلكی ئه‌سپ و چه‌ند مۆدێل و ستایلێكی دیكه‌، له‌ ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ قژی درێژ و بڵاوكراوه‌ به‌سه‌ر شانه‌كاندا زۆرترین كاریگه‌ریی ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ستی پیاوان و ده‌یانوروژێنێت و سه‌رنجیان به‌لای ژناندا كێش ده‌كات.

توێژه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌و ستایله‌ی‌ قژ‌ وا له‌ پیاو ده‌كات هه‌ست بكات ژنه‌كه‌ گه‌نج و ته‌ندروسته‌ و له‌ ڕووی هه‌ست و ئاره‌زووشه‌وه‌ به‌هێز و گرموگوڕه‌.


به‌پێی توێژینه‌وه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌، پێڵاوی پاژنه‌ به‌رز و به‌كارهێنانی بۆنیش دوو كه‌سه‌ته‌ی دیكه‌ی كاریگه‌ریی ژنانن بۆ ڕاكێشان سه‌رنجی پیاو.

 

له‌ ئاراسته‌كان

 

303320442016_1.jpg

413320442016_2.jpg

473320442016_3.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure