قه‌ڵه‌وی
1422 جار بینراوە 3/4/2016 09:03 AM

سودی پیاز بۆ دابەزاندنی کێش



سنور میدیا 

سەرباری تامە خۆشەکەی بەلای زۆرکەسەوە پیاز چەندین سودیشی ھەیە بۆ دابەزاندنی کێش.
لەوبارەیەوە (کریستال بدروسیان) شارەزای بواری خۆراکی ئاشکرایکردوە کەپیاز چەندین ریشاڵی تێدایە سەرباری ژمارەیەک مادەی خۆراکی و ئۆکسێنەر بەتایبەت کیرسیتین کەرێژەی سوتان لەلەشدا زیاد دەکات و ھەوکردن کەم دەکاتەوە.


ھەرچەندە ئەو رێژەیە دیاری نەکراوە کەلەش پێویستیەتی بۆ دابەزاندنی کێش بەڵام توێژینەوەکان سەلماندوویانە کاتێ لەش رادێت لەسەر ئەو جۆرە مادانە ئەوا کاریگەری نامێنێت لەسوتانی کالۆری . دەبێ ئەوەش بزانین کیرسیتین لەسێو وچاو مزرەمەنییەکانیشدا ھەیە.


دەکرێ ئەم پیازە بکەینە نێو پێکھاتەی چەندین ژەمە خۆراکەوە بەوپێیەی تامێکی خۆشی پێ دەدات و ٤٤ کالۆری دەدات، بەڵام ئەمەی گرنگە بیزانین کەخواردنی پیاز نابێتە ھۆی پێدانی کالۆری زیاتر یان دابەزاندنی کێش بەڵکو وادەکات ئەو جۆرە خۆراکانەت پێ نەخورێت کەکالۆری زۆرە.


بۆ زانیاریی یەک پیاز ٢.٦ گرام ریشاڵ و ٢٥ میلیگرام کالیسیۆم و ١.٨ میلیگرام ڤیتامین سی تێدایە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure