ژن و پیاو
6342 جار بینراوە 1/4/2016 11:18 PM

بۆ كچان: به‌م 7 هۆكاره‌ بزانه‌ كه‌ ئه‌و ته‌نها بۆ سێكس تۆی ده‌وێت



سنور میدیا 

زۆرێك له‌ كچان له‌ په‌یوه‌ندیه‌ سۆزدارییه‌كانیاندا به‌ر له‌ ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕان، بۆیان ڕوون نییه‌ كه‌ ئایا ئه‌و كوڕه‌ به‌ ڕاستی خۆشی ده‌وێن، یاخود ته‌نها بۆ سێكس و تێركردنی حه‌زه‌كانی خۆیانه‌، به‌ڵام هه‌ر كوڕێك ئه‌م خاڵانه‌ی تێدا بوو، ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌ ته‌نها بۆ كاتبه‌سه‌ربردن و سێكس تۆی ده‌وێت.


1- قسه‌ی خۆش و ڕۆمانسیانه‌ت له‌گه‌ڵدا ناكات و ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵده‌دات ماچتبكات و له‌باوه‌شتبگرێت، چونكه‌ باوه‌ڕی به‌و قسانه‌ نییه‌.


2- به‌ هاورێكانی خۆیت ناناسێنێت و نایه‌وێت ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان بزانن، له‌ كاتێكدا گه‌ر به‌ڕاستی تۆی خۆش بوێت به‌ كه‌سانی ده‌وروبه‌ری خۆیت ده‌ناسێنێت.


3- زۆر به‌كه‌می له‌ باره‌ی هاورێكانت و كه‌س و خزم و شوێنی كاره‌كه‌ته‌وه‌ پرسیارت لێده‌كات، یاخود هه‌ر ناشی كات، چونكه‌ نایه‌وێت له‌و لایه‌نانه‌شه‌وه‌ لێتنزیك ببێته‌وه‌ له‌ كاتێكدا بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ زۆر گرنگن.


4- به‌رده‌وام بیانوو ده‌هێنێته‌وه‌ بۆ واده‌كانتان له‌ كافتریا و خواردنگه‌كان و هه‌وڵده‌دات له‌ شوینه‌ چۆڵه‌كان بتبینێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بتوانێت ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌یه‌تی بیهێنێته‌ دی.


5- كه‌پڵ و خۆشه‌ویسته‌كانی هاورێكانی خۆشناویت و به‌رده‌وامیش به‌خراپه‌ باسیان ده‌كات، چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا حه‌ز به‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ ناكات.


6- كاتێك له‌ ماڵ یان له‌ ئۆتۆمبێلدا پێكه‌وه‌ن، زۆر به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ هیچ شتێكت له‌لا به‌جێ نه‌مێنێت، تا دوای نه‌بێته‌ به‌ڵگه‌ی بونی كچێك له‌و جێگه‌یه‌دا، چونكه‌ دواتر كچانی دیكه‌ پێی ده‌زانن.


7- هه‌موو قسه‌و باسه‌ جۆراوجۆره‌كان، جا گه‌ر سیاسی یان ئابوری یان هه‌ر شتیكی دیكه‌بن، ده‌باته‌وه‌ سه‌ر سێكس، یان هه‌وڵده‌دات نوكته‌ و قسه‌ی سێكسی له‌ باره‌وه‌ بكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure