خه‌وتن
458 جار بینراوە 30/3/2016 01:42 AM

13 زانیاری گرنگ ده‌رباره‌ی خه‌وتن كه‌ پێویسته‌ بیزانی



سنور میدیا 

خه‌وتن به‌شێكی هه‌ره‌ گرنگی ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤه‌، ئه‌گه‌ر به‌پێی پێویست نه‌خه‌وین ئه‌وه‌ ده‌بینه‌ بونه‌وه‌رێكی ترسناك كه‌ ئاماده‌یه‌ هه‌موو شتێك تێك بشكێنێ.

ئه‌و( 13) زانیاریه‌ گرنگه‌ی هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت بیزانێ ده‌رباره‌ی خه‌وتن؟

1- كه‌ده‌خه‌ویت مێشكت ده‌ستده‌كات به‌ بوژانه‌وه‌ و له‌شیشت ده‌ستده‌كات به‌ده‌ردانی چه‌ند هۆڕمۆنێكی گرنگ شانه‌كانی مێشك ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ دووباره‌ چاككردنه‌وه‌ی خانه‌كانی بۆ كاری زیاتری سبه‌ی.

2- ئه‌و بڕه‌ نوستنه‌ی كه‌ بۆ گه‌شه‌ی ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان پێویسته‌ به‌م جۆره‌یە: مناڵی ساوا نزیكه‌ی 16 كاتژمێر، مناڵی ته‌مه‌ن 3 - 12 ساڵ 10 كاتژمێر، له‌ 13 - 18 به‌هه‌مان شێوه‌ 10 كاتژمێر، 19 - 55 ساڵ 8 كاتژمێر، سه‌روو ته‌مه‌ن 65 ساڵیش پێویستی به‌ نزیكه‌ی 6 كاتژمێر خه‌وه‌.

3- پیاوان زیاتر خه‌ون به‌ پیاوانه‌وه‌ ئه‌بینن به‌ڕێژه‌ی %70، به‌ڵام ئافره‌ت خه‌ون به‌ ئافره‌تیش و پیاوانیشه‌وه‌ ئه‌بینن به‌یه‌كسانی.

4- مروڤ زیاتر به‌هۆی نه‌خه‌وتنه‌وه‌ ده‌مرن تا برسێتی، زۆرجار بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ نان نه‌خواردن مرۆڤ ئه‌توانێ بژی به‌ڵام ماوه‌ی 10 ڕۆژ نه‌خه‌وتن ده‌بێته‌ هۆی مردن.

5- دۆلفین زیاتر ئه‌و كاتانه‌ ئه‌گیرێ (ڕاو ئه‌كرێ) كه‌له‌ ماوه‌ی نێوان خه‌وتن و به‌ئاگابووندایه‌، كه‌ نیوه‌ی مێشكیان له‌كاردایه‌ و نیوه‌كه‌ی تریشی سوڕی هه‌ناسه‌دان جێبه‌جێ ده‌كات.

6- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نابینان ده‌توانن خه‌ون ببینن وه‌ خه‌وه‌كانیشیان زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ن كه‌ هه‌یانه‌ له‌ هه‌سته‌كانی تریان وه‌ك به‌ركه‌وتن و بۆن كردن و بیستنی ده‌نگ.

7- سه‌ربازه‌ به‌ڕیتانیه‌كان ڕێگایه‌كیان دروست كرد بۆ مانه‌وه‌ به‌ بێداری و نه‌خه‌وتن بۆ ماوه‌ی 36 كاتژمێر وه‌ كاتێك كه‌ هه‌ستیان به‌ ماندوو بوون ده‌كرد ماسكێكیان بۆ دانرابوو كه‌ رۆشنای خۆری دروست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خه‌ون.

8- ڕێژه‌ی 1/4 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هاوسه‌رگیریان كردووه‌ به‌جیا ده‌خه‌ون.

9- جێگه‌ی نوستنی جیاواز به‌پێی كه‌سایه‌تی جیاواز ده‌گۆڕێ.

10- نزیكه‌ی %12 ی خه‌ڵك خه‌ونی ره‌ش و سپی ده‌بینن به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه‌ گۆڕا دوای داهێنانی تی ڤی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌ مێژوودا.

11- له‌ نزیكه‌ی 1 كه‌س له‌ 50 كه‌س له‌ هه‌رزه‌كاران جێگه‌كانیان ته‌ڕده‌كه‌ن به‌داخه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئاساییه‌ و به‌شێكه‌ له‌ گه‌شه‌ی ته‌مه‌نیان.

12- له‌ دوای 5 خوله‌ك هه‌ستان له‌خه‌و نزیكه‌ی %50ی خه‌ونه‌كان بیرده‌چنه‌وه‌، وه‌ له‌دوای 10 خوله‌ك %90یان نامێنن.

13- ئه‌و گیانداره‌ی كه‌ درێژترین ماوه‌ی خه‌وی هه‌یه‌ كوالایه‌ كه‌ 22 كاتژمێر ده‌خه‌وێ له‌ شه‌و و رۆژێكدا، له‌دوای ئه‌وان شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ دێت كه‌ 19، 9 كاتژمێر ده‌خه‌وێ له‌ رۆژێكدا و له‌دوای ئه‌وانیش په‌نگۆلینه‌ كه‌ جۆره‌ گیاندارێكی مێرووله‌خۆره‌ كه‌ 18 كاتژمێر ده‌خه‌وێ.

 

له‌ ماڵپه‌ڕی به‌خته‌وه‌ریه‌وه‌ 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure