ژن
1233 جار بینراوە 29/3/2016 11:33 PM

قەبارەی سنگی ژن و كاریگەریی لەسەر مێشك



 

نەخۆشخانەیەكی ویلایەتی (بۆستن)ی ئەمریكا لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكیی ئەنجامداوە و ئاشكرای دەكات: ئەگەر قەبارەی مەمكەكانی ژن گەورەبێت، یان یەكێك لە مەمكەكان لەوەی دیكەیان گەورەتر بێت، كاریگەریی دەكاتە سەر تەندروستیی مێشكی ژن و ھەروەھا ھەست و سۆزەكانی.

ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە كە لەلایەن تیمێك پزیشكی پسپۆڕەوە ئەنجامدراوە و ژمارەیەك كچ بەشدارییان تێداكردووە و لە ڕۆژنامەی (دەیلی مەیڵ)دا بڵاوكراوتەوە، باس لەوەشدەكات، كە ئەو مێینانەی قەبارەی مەمكەكانیان گۆڕانكاریی بەسەردا ھاتووە و گەورەبوون، یان ئەوانەی یەكێك لە مەمكەكانیان لەوەی تریان گەورەترە، ڕووبەڕووی كۆمەڵێك گرفتی سۆزداریی بوونەتەوە و كەمتر بڕوایان بەخۆیان ھەبووە.

پزیشكەكان ڕوونكردنەوەی زیاتریشیان لەوبارەیەوە داوە و دەڵێن: "ئەو بابەتە جگە لەو گرفتانەی سەرەوە، ھاوكات ژنان و كچان تووشی گرفتی كۆمەڵایەتییش دەكاتەوە و وایان لێدەكات بەباشی كارلێك لەگەڵ دەورووبەرەكانیاندا نەكەن و ھەروەھا ڕووبەڕووی گرفتی خواردنی خۆراك دەبنەوە".

بەڵام توێژینەوەكە تەئكید دەكاتەوە، كە ئەو گرفتە دەكرێت لەڕێگەی باشكردنی ڕژێمی خۆراك و ڕاوێژكردن بە پزیشك چارەسەر بكرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure