ژن و پیاو
4821 جار بینراوە 28/3/2016 11:12 PM

ئەو خواردنانەی ئارەزووی سێکس زیاد ئەکەن



سنور میدیا


ئەگەر هەست دەکەیت ئارەزووی سێکسیت کەمیکردووە، کارەکە زۆر ئاسانە و تەنیا خواردنی چەند خۆراکێک حەزی سێکسکردن زیاددەکەن
.

د. لاوری ستیڵمس نوسەری کتێبی "Great Sex, Naturally" کە باس لە ئارەزوویەکی سێکسی باش دەکات بە سروشتی، دەڵێت خۆراک کار لە هۆڕمۆنەکانی جەستە دەکات و ئارەزووی سێکسی زیاددەکات، هاوکات دەڵێت کۆمەڵێک خۆراک هەن، هەم لەڕووی گەیشتن بە ئۆرگازم و هەمیش لە زیادکردنی ئارەزووی سێکسی سوود بە مرۆڤ دەگەیێنن.

ئەمانە ئەو خۆراکانەن کە ئارەزووی سێکسی زیاددەکەن:

1-     هەنار


د. لاوری دەڵێت ئەگەر ڤیاگرا، میوە بووایە، ئەوا بە دڵنیایی هەنار دەبوو، ئەویش چونکە پاڵپشتی بۆڕییە خوێنەکان دەکات و سوڕی خوێنی خانمان و پیاوان زیاددەکات، ئەمەش واتا زیادکردنی سوڕی خوێن بۆ ئەندامی زاوزێی خانمان و پیاوان و زووگەیشتنە ئۆڕگازم.



2-     قەڕنابیت "بڕۆکۆلی"

نوسەری کتێبەکە ئاشکرایدەکات قەڕنابیت پڕە لە "indole-3-carbinol"، کە یارمەتی تێکشکاندن و رێکخستنی هۆڕمۆنی ئیستڕۆجین دەدات و هەبوونی ئاستێکی گونجاوی هۆڕمۆنی ئیستڕۆجینیش پەیوەندی هەیە بە بەهێزی مرۆڤ لەڕووی سێکسی، چونکە زیادبوونی ئیستڕۆجین خانمان و پیاوان تووشی ماندوویی و بێزاری دەکات.
 


3-    تۆوی کوولەکە

د. ستیڵمس دەڵێت: "هەرچەندە رەنگە تاکو ئێستا تۆوی کوولەکە بەشێکی سەرەکی خۆراکی رۆژانەی تۆ نەبێت، بەڵام دەبێت بزانیت کە بڕێکی باش لە "L-tryptophan"ی تێدایە و گرنگی هەیە لە دروستکردنی هۆڕمۆنی سیڕۆتۆنین"، کە گەیێنێەرێکی دەمارییە و گرنگی هەیە لە رێکخستنی تەندروستی سێکسی و زیادبوونی ئارەزوو. 



4-    تووتڕک

تووتڕک بڕێکی باشی شەکری "D-mannose"ی تێدایە، کە دیواری بۆڕیەکانی خوێنی ئەندامەکانی زاوزێی مرۆڤ بەهێزدەکات، هاوکات پێشگیری لە تووشبوون بە هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ دەکات، کە یەکێکە لە گرفتە سەرەکییەکانی تێکشکاندنی ئارەزووی سێکسی مرۆڤ.



5-     شوکولاتە

شوکولاتە میزاجی مرۆڤ رێکدەخات و هەوەسی سێکسی مرۆڤ زیاددەکات. 
د. ستیڵمس دەریدەخات شوکولاتە ماددەی کیمیای "phenethylamine"ی تێدایە و لەکاتی خۆشەویستی و عاشقبووندا دەردەدرێت و مەترسیی خەمۆکی کەمدەکاتەوە، هاوکات مێشک لەکاتی گەیشتن بە ئۆڕگازم بەکاریدەهێنێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure