نووستن
135 جار بینراوە 26/3/2016 04:11 PM

كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م خه‌وی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ چیه‌ ؟



سنور میدیا

به‌گوێره‌ی وته‌ی شاره‌زایان كه‌سێكی ئاسای پێویستی به‌ 7 بۆ 8 سه‌عات خه‌وتنی رۆژانه‌ هه‌یه‌ تا بحه‌سێته‌وه‌ و بۆ كاروباری رۆژی دواتر به‌شێویه‌كی گونجاو ئاماده‌بێت.


پزیشكه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر له‌م رێژه‌یه‌ ده‌خه‌ون توشی هیلاكی و خه‌واڵویی ده‌بن له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و كێشه‌ی لاوازی سێكسی زیاتر ده‌بن به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ئاسای.


 كه‌م خه‌وی ده‌بێته‌ی هۆی چرچ و لۆچ بوونی پێست وهۆكارێكه‌ بۆ له‌بیرچوونه‌وه‌, هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی.


 پسپۆڕان هۆشداری ئه‌وه‌شده‌ده‌ن كه‌، كه‌م خه‌وی هه‌مان كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی نه‌خه‌وتنی ده‌بێت. به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی 14 رۆژ كه‌متر له‌ 7 سه‌عات ده‌خه‌ون, هه‌مان كاریگه‌ری خراپی هه‌یه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانی بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ هیچ نه‌خه‌وتوون.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure