ژن و پیاو
1240 جار بینراوە 22/3/2016 11:46 PM

پێنج هۆکار که‌ وا ده‌که‌ن له‌ سێکسکردن بتۆرێیت



سنور میدیا 

زانایانی بوواری ده‌روونناسی له‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێدا ده‌ریده‌خه‌ن که‌ چه‌ند هۆکارێک هه‌یه‌ له‌ کاتی سێکس یان به‌ر له‌ سێکسکردن وا ده‌که‌ن ژن یان پیاو ئاره‌زوو و حه‌زی سێکسی نه‌مێنێت و ببێته‌ هۆی تێکچوونی نێوانیشیان ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی جیابوونه‌وه‌یان، ئه‌و هۆکارانه‌ش له‌ 5 هۆکاری سه‌ره‌کیدا خۆیان ده‌گرنه‌وه‌.


یه‌که‌م:
خه‌و زڕان له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌ هه‌ریه‌ک له‌ ژن و مێرده‌که‌، به‌ جۆرێک ژن یان پیاوه‌که‌ ده‌یه‌وێت بخه‌وێت ئه‌وه‌ی تریان خه‌وی نایه‌ت و ره‌نگه‌ ئاره‌زووی سێکسکردن بکات به‌ڵام نه‌توانێت ئه‌و کاره‌ بکات له‌به‌ر زڕانی خه‌وی به‌رامبه‌ره‌که‌ی که‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی توڕه‌بوونی هه‌ردوولا و ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی تێکچوونی په‌یوه‌ندی نێوانیان.


دووهه‌م:
جێهێشتنی ماڵ به‌ توڕه‌یی، ئه‌گه‌ر بێت و یه‌کێک له‌ ژن یان پیاوه‌که‌ ماڵیان به‌ توڕه‌یی به‌جێهێشت و سوار ئۆتۆمبێل بوون به‌ توڕه‌یی ئۆتۆمبێله‌که‌یان لێخوڕی و تووشی رووداو یان ده‌مه‌قاڵێ بوون له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا ئه‌وا ئه‌و توڕه‌ه‌یه‌ وا ده‌کات نێوانیان به‌ زووی چاک نه‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ماڵ به‌جێ نه‌هێڵیت.


سێهه‌م:
زوو ساردبوونه‌وه‌ له‌ توڕه‌یی و حه‌ز کردن به‌ سێکس، نابێت پیاو یان ژن کاتێک توڕه‌ ده‌بێت، زوو بیه‌وێت به‌رانبه‌ره‌که‌ی ئاشت بکاته‌وه‌ و داوای سێکسی لێبکات، زانایان ده‌ڵێن مێشکی مرۆڤه‌کان جیاوازه‌ له‌ زوو سارد بوونه‌وه‌ له‌ توڕه‌یی و زوو هه‌ڵچوون، بۆیه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕێ بکه‌یت تا به‌رانبه‌ره‌که‌ش سارد ده‌بێته‌وه‌ و دێته‌وه‌ باری ئاسایی.


چواره‌م:
نان خواردن پێش سێکس کردن هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌، که‌ ده‌بێت ژن یان پیاوه‌که‌ به‌ر له‌ کاتژمێرێک یان زیاتر نان بخۆن وه‌ ئه‌و خواردنانه‌ نه‌خۆن که‌ بۆنی ده‌میان ناخۆش ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ کاتی سێکسکردندا ئافره‌تان کاتێک بۆنێکی ناخۆش بکه‌ن حه‌زی سێکسیان ده‌تۆرێت.


پێنجه‌م:
زۆر قسه‌کردن و ده‌مه‌قاڵێ کردن له‌ کاتی سێکسدا وا ده‌کات یه‌کێک له‌ ژن یان پیاوه‌که‌ خه‌یاڵ و مێشکی له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ نه‌مێنێت و ئاره‌زووی سێکسی بتۆرێت ئه‌مه‌ش وا ده‌کات رقێکی کاتیان له‌ یه‌کتر هه‌ستێت.

 

له‌ وشه‌وه‌ 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure