ئارسین ڤینگەر
124 جار بینراوە 22/3/2016 08:47 PM

ئارسیناڵ راهێنه‌ره‌كه‌ى ده‌گَۆرێت؟



سنورميديا- دانا لطيف

 

بەپێی ڕاپۆڕتە رۆژنامه‌وانیه‌كانى ئینگلته‌را. یانەی ئارسیناڵ بیر لە گۆرینی راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌ بۆ وەرزی داهاتوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوییان له‌سه‌ر رۆبێرتۆ مانچینی   راهێنه‌ری ئینته‌ر میلانه‌ بۆ شوێنی ئارسین ڤینگەر 

 

ڕۆژنامەی کۆرێرۆ دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کرد، پێ دەچێت وەرزی داهاتوو ئیداره‌ى تۆپچییه‌كان  ئارسین ڤینگەر دووربخه‌نه‌وه‌و رۆبێرتۆ مانچینی بكه‌نه‌ ڕاهێنەری ئارسیناڵ.

 

ئەو ڕۆژنامەیە دوپاتیشی کردەوە، مانچینی ڕاهێنەری ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، لە هەفتەی رابردوودا ڕایگەیاندبوو، کە حەز دەکات بگەڕێتەوە خولی نایابی ئینگلیزی، ئەمەش وا دەکات کە یانەی ئارسیناڵ بیباتە ریزەکانێوە.

 

جێی باسه‌ دوای دورخستنه‌وه‌ى ئارسناڵ له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستی یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌  هانده‌رانی یانه‌كه‌ داوای دورخستنه‌وه‌ى ئارسین ڤینگەرییان كرد 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure