ژن و پیاو
6990 جار بینراوە 20/3/2016 11:25 PM

هەموو پیاوێك بەئاواتە ژنەكەی ئەم 4 خاڵە سەبارەت بە جوتبوون بزانێت



سنور میدیا 

لەگەڵ ئەوەی كە هاوسەرەكان بەشێوەی بەردەوام سێكس دەكەن، بەڵام چەند شتێك هەیە وادەكات وردە وردە تووشی رۆتین و دووبارە بوونەوە ببن. ئەم چوار خاڵە كورتە تەواوی ئەو ئاواتانەن كە هەموو پیاوێك ئاواتەخوازە لە خێزانەكەیدا بەدی بكات:

یەكەم: رازیبە كاتێك مێردەكەت دەیەوێ جۆری نوێ و جوڵەی نوێ بەكاربێنن لەكاتی جوتبووندا. بەزۆری ژنان لەو نوێكاریە دەترسن، چونكە پێشتر لەسەری رانەھاتووە، بەڵام لای پیاو هەر یەك لەو جوڵانە وەك ئەوەیە هاوسەرەكەی خواردنێكی خۆشی بۆ بكات بەڵام هەموو رۆژ دووبارەی بكاتەوە، هەرچەند خۆش بێت ئەو هەموو دووبارەیە بێ تامی دەكات، بۆیە پێویستە جۆرەكان بگۆڕێن چونكە لای تامەكان جیاواز دەبێت.


دووەم: كاتێك داوات لێ دەكات بڵێ ‘بەڵێ‌. مەگەر زۆر ناچار بیت ئەگینا ‘نەخێر‌ مەڵێ لەو كاتەی مێردەكەت داوات لێ دەكات جوتببن، بەناوی ماندوبوون و سەرقاڵی بە منداڵەوە نەخێر مەڵێ، ئایا دەزانی ھەموو ئیشی ماڵەكەت بەتەنیا و رێك و پێكی ئەنجامدابێت، بەڵام كە ئەو نەخێرەت گوت، مێردەكەت هیچی نابینێت!.


سێیەم: بۆچوونی خۆت بڵێ لەوەی دەیكات. زۆر گرنگە بۆ پیاو كاتێك ئەو وا ھەستدەكات خۆشی بەتۆ و بەخۆی دەبەخشێ، راشكاو بیت لەگەڵیدا، بۆی باس بكەی كە چ شتێكت زۆر پێ خۆشە كاتێك دەیكا و چیت بەلاوە خۆش نییە، ئاخر ئێوە خێزانی یەكن، تازە شەرمی چی دەكەی؟!


چوارەم: نرخی ئەو شتانەی بۆ دانێ كە لەكاتی سێكس دەیكات و ستایشی بكە. خۆشترین هەست بۆ پیاو ئەوەیە لەچاو، هەناسەت، دەنگت و جوڵەكانت بۆی دەركەوێ كە لەوپەڕی پیاوەتی خۆیایەتی، زۆر گرنگە بە زمانیش ستایشی ھێز و توانایی بكەیت و ھەست بكات توانیویەتی چێژی تەواوت بداتێ.


خانمی بەڕێز، ئەم خاڵانە بەكەم مەزانە، زۆر ئاسانە بەڵام كاردانەوەكەی لەچاوی مێردەكەت زۆر مەزنە، بیرت نەچێ سێكس بەشێكی گرنگی خۆشەویستی داگیر دەكات لەلای پیاوان، تۆ بتوانە ئەو بۆشاییەی بۆ پڕ بكەیتەوە، ئەنجامی دڵی دەبینیت!!.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure