.
114 جار بینراوە 18/3/2016 06:56 PM

هه‌ولێر و زاخۆ گه‌یشتنه‌ چوارگۆشه‌ى زێرین



سنورميديا-دانا لطيف

 

ئه‌مرۆ له‌ كۆتا یاری گروپی یه‌كه‌م له‌ خولی نایابی فاستلینكی كوردستان سێ یاری به‌رێوه‌ چوون و هه‌ولێر و زاخۆ خۆیان گه‌یانده‌ چوارگۆشه‌ى زێرین

 

ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌ یاریگا جیاوازه‌كانی كوردستان كۆتا یاری ئه‌م قۆناغه‌ى خولی  نایابی فاستلینكی كوردستان به‌رێوه‌چوو له‌ شاری كه‌لار به‌ ئاماده‌بوونی هانده‌رێكی زۆر یانه‌ى شێروانه‌ میوانداری هه‌ولێری پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كرد ئه‌م یارییه‌ بۆ هه‌ولێر گرنگ نه‌بوو چونكه‌ سه‌ركه‌وتنى بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر بوو به‌ڵام تاراده‌یه‌ك بۆ شێروانه‌ گرنگ بوو ئه‌وه‌بوو یارییه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ بۆ هه‌ردولا كۆتایی هات و هه‌ولێر به‌ یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ركه‌وت , له‌ یارییه‌كى تردا كه‌ تێیدا یانه‌ی ئارارات میوانداری هه‌ندرێنی كۆتا ریزبه‌ندی كرد یارییه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ لێ برده‌وه‌ , له‌ كۆتا یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له شاری زاخۆ یانه‌ى زێره‌فانی بووه‌ میوانی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌م یارییه‌دا ته‌نها بردنه‌وه‌ زاخۆی ده‌گه‌یانده‌ قۆناغی چوارگۆشه‌ى زێرین ئه‌وه‌بوو یه‌ سود وه‌رگرتن له‌ یاریگا و هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ به‌ گۆڵێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر زێره‌فانى میوانداری به‌م ئه‌نجامانه‌ش هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و زاخۆ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و دهۆك له‌ كومه‌ڵی دووه‌م گه‌یشتنه‌ یاری پێش كۆتایی  و هه‌ردوو یانه‌ی سۆلاف و هه‌ندرێن یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ دابه‌زین بۆ ریزی پله‌یه‌كه‌كان

 

یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێرین له‌ به‌رواری 25-4-2016 به‌رێوه‌ ده‌چن 

 یاری چوونی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ دابه‌زین بۆ ریزی پله‌یه‌كه‌كان 25-3-2016 

 

هه‌ندرێن - سۆلاف

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure