هه‌نار
320 جار بینراوە 18/3/2016 11:12 AM

سوده‌كانی هه‌نار



سنور میدیا 

هه‌نار میوه‌یه‌كی زۆر به‌تام و چێژه‌ و هه‌میشه‌ جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌نار جگه‌ له‌وه‌ی به‌تامه‌ سودێكی زۆری هه‌یه‌ وه‌ك:

هه‌نار سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزه‌ بۆ دژه‌ ئۆكسان هه‌روه‌ها رێگره‌ له‌ پیربوون.

خواردنی هه‌نار گورچیله‌كان ده‌پارێزێت، سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ هه‌نار یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزه‌ بۆ گورچیله‌كان، هه‌روه‌ها ده‌یپارێزێت له‌ ژه‌هره‌ زیانبه‌خشه‌كان .

به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات، هه‌نار و شه‌ربه‌تی هه‌نار پێكهاتووه‌ له‌ برێكی زۆر ڤیتامین سی، كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری له‌ش به‌تایبه‌تی له‌ رۆژه‌ سارده‌كانی زستاندا له‌ش ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشی.

خواردنی هه‌نار شه‌كری خوێن رێكده‌خات و ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌نسۆلین  و رێگری ده‌كات له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌  و كێشه‌كانی قه‌ڵه‌وی ویارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش.

رێگری ده‌كات له‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، هه‌روه‌ها رێگری له‌  بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ ده‌كات له‌له‌شدا.

دژی نه‌خۆشیه‌كانی دڵه‌ چونكه‌ هه‌نار ره‌گه‌ لاوه‌كیه‌كان له‌ سوڕی خوێندا له‌ناو ده‌بات هه‌روه‌ها رێگری ده‌كات له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ. 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure