یانه‌ى لیفهرپولی ئینگلیزی بۆ به‌هێزكردنی ریزه‌كانی بۆ وه‌رزی داهاتوو له ئیچستادا چاوی له سر ماریۆ گۆتزهیه
رۆژنامه‌ى بێڵدی ئەڵمانی بڵاویكرده‌وه یۆرگن كلۆب راهێنه‌ر و به‌ریوبه‌ری هونه‌ری یانه‌كه سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی چر كردۆته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ى گۆتزه بۆ ریزی لیفه‌رپول و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بری 31 ملیۆن یۆرۆى بۆ گواستنه‌وه‌ى ته‌رخان كردووه
ماریۆ گۆتزه ته‌مه‌نی 23 ساڵه له ساڵی 2013 له یانه‌ى دۆرتمۆنده‌وه رووی كرده ریزی یانه بافارییهكه و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ش 20 گۆڵی تۆماركرده