ژووری ئابووری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
868 جار بینراوە 14/3/2016 01:42 PM

گۆڕان : هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی فه‌زاحه‌تی ڕاپۆرتی سامانه‌ سروشتیه‌كانی ڕاگه‌یاند



سنور میدیا 

گۆشه‌ی ژووری ئابووری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ڕاپۆرتێكی دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌كات ، و ئاشكرای ده‌كات چه‌ندین خاڵێکیان جێگه‌ی سه‌رنج‌و له‌سه‌ر وه‌ستانه‌. 

له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ژووری ئابووری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ( كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ د. غالب محه‌مه‌د، و عه‌لی حه‌مه‌ صاڵح ) ئاماده‌یان كردوه‌  كه‌ بۆ سنور میدیا نێردراوه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن :  راپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کان بۆ ساڵی 2015  و دیارنه‌مانی داهاتوه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بۆ ساڵی ٢٠١٥ بڵاوکرده‌وه‌.

 

له‌ ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی داتاو زانیارییه‌کانی نێو راپۆرته‌ ساڵانه‌که‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کان، چه‌ند خاڵێکیان جێگه‌ی سه‌رنج‌و له‌سه‌ر وه‌ستانه‌، ئێمه‌ لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌چه‌ند خاڵێک ئاماژه‌ بۆ ئه‌و خاڵانه‌ بکه‌ین‌و سه‌رنجی خۆمانیان له‌باره‌وه‌ بخه‌ینه‌ ڕوو:

 

_له‌ لاپه‌ره‌ی (9)  راپۆرته‌که‌دا‌ هاتووه‌ که‌ زیاتر له‌ (31,404,648) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو فرۆشراوه‌ به‌ کڕیارانی ناوخۆ، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک باس له‌‌وه‌ نه‌کراوه‌، که‌ ئه‌و بڕه‌ نه‌وته به‌چه‌ند فرۆشراوه؟ به‌ کێ فرۆشراوه؟ یاخود مه‌به‌ست چییه‌ لەده‌سته‌واژه‌ی له‌‌ ناوخۆدا فرۆشراوه‌؟ 


ئەمەش وادەکات وەک هەمیشە داهاتەکان شاراوە بێت‌و دەستی حزب ئاوەڵاتربێت لە خەرج کردن‌و بەکارهێنانی ئه‌و داهاته‌.ئه‌گه‌ر به‌و نرخه‌، نەوتەکە هەژماربکەین که‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ بازاره‌کانی ده‌رەوه‌ فرۆشتویه‌تی که‌ له‌ راپۆرته‌که‌ هاتووه‌ (نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو = 36.75 $)


که‌واتا پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراو له‌ ناوخۆی  کوردستان =  (31,404,648 بەرمیلx  36.75 $) به‌کۆی گشتی ده‌کاته‌ = 1,154,120,814 


_له‌ لاپه‌ره‌ (8)ی راپۆرته‌کهدا‌ هاتووه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان (4,539,088) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی به‌ رێگه‌ی ته‌نکه‌ر له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا هه‌نارده‌ی ده‌رەوه‌ کردووه‌، که‌ رۆژانه‌ ده‌کاته‌  نزیکه‌ی (12,435) به‌رمیل.ئه‌م خاڵه‌ جێگه‌ی لێ وردبونه‌وه‌یه‌، لێره‌دا شیکاریه‌ک ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین، ئه‌و چوار ملیۆن به‌رمیله‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌ چه‌ند ته‌نکه‌ر نه‌وت له‌ رۆژێکدا؟
یه‌ک ته‌نکه‌ر زیاتر له‌ (278) به‌رمیل نەوتی تێدایه.‌ 


ژماره‌ی ته‌نکه‌ر له‌ رۆژێکدا =  278 / 12435  واته‌  45 ته‌نکه‌ر له‌ رۆژێکدا.


که‌واتا به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ له‌ هه‌موو مه‌رەزه‌کانی کوردستان رۆژانه‌ (45) ته‌نکه‌ر ده‌ڕواته‌ ده‌ره‌وه،‌ به‌ڵام ئه‌م ژمارەیە‌ دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌، چونکه‌ ژماره‌ی ئه‌و ته‌نکه‌رانه‌ی که‌ نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌که‌ن زۆر له‌م ژماره‌یه‌ زیاتره‌، تەنانەت بەپێی زانیاریەکان بەتەنها لەمەرزی پەروێزخان زۆرجار رۆژانە نزکەی (250 تا 300) تەنکەر نەوت رەوانەی دەرەوە دەکرێت.


به‌م جۆره‌ گومان له‌و ژماره‌یه‌ ده‌کرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ وه‌زاره‌تی سامانە سروشتیەکان به‌ وردی راستیەکان ئاشکرا بکات‌و داتاو زانیارییه‌کان بخاته‌ روو، به‌و جۆره‌ی که‌ ئایا ئەو تەنکەرانە باس کراون، تایبه‌تن به‌ وەزارەت یاخود سه‌ر به‌ حزب و کەسی تایبەتن‌و وه‌زاره‌تیش ئاگاداریان نیە. 


_له‌ لاپه‌ره‌ (10)ی  راپۆرته‌که‌ هاتووه‌ که‌‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا زیاتر له‌ (36,665,073) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو دابینکراوه‌ بۆ هه‌ر سێ پاڵاوگەی‌ (تاوکی، که‌ڵه‌ک و بازیان)، له‌ دوای پاڵاوتنی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ زیاتر له‌ (23,343,994) ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌کانمان ده‌ست که‌وتووه،‌ وه‌ک (به‌نزین، نه‌وتی سپی، گازوایل، نه‌فتا، به‌نزینی فرۆکه‌، غازی ماڵان...)، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ راپۆرته‌که‌دا باس له‌ داهاته‌کانیان‌ نه‌کراوه‌،‌ ئه‌مه‌ش به‌شێکه‌ له‌ ناشه‌فافی داهاتی نه‌وت له‌ ساڵی 2015 دا.


دوای به‌دواداچونمان بۆ داهاتی یازده‌ مانگی ساڵی 2015 له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی دابه‌شکردنی نه‌وت (سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆک، نه‌وت‌و کانزاکانی کۆیه‌) که‌ داهاته‌که‌ی ده‌نێرێته‌ بانکی کوردستان له‌ سه‌ر چوار ره‌قه‌م حسابی که‌ ئه‌مانه‌ن (سلێمانی 3113309، دهۆک 4263521، هه‌ولێر 5001565، کۆیه‌ 5001566). بۆمان ده‌رکه‌وت داهاتی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیانه‌ ده‌گاته‌ زیاتر له‌ (2,180,178,743,865) ترلیۆن دینار که‌ ده‌کاته‌ زیاتر له‌ (1,787,029,298) ملیار دۆلار. 


_له‌ لاپه‌ره‌ (11)ی راپۆرته‌کەدا‌ هاتووه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا زیاتر له‌ (16,410,313) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ره‌ش که‌ له‌ هه‌ر سێ پاڵاوگه‌که‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک باسی له‌ نرخی فرۆشتن‌و هه‌نارده‌کردن‌و کڕیاری‌ نه‌کردووه‌، که‌ ئه‌میش یه‌کێکه‌ له‌ ناشه‌فافییه‌کانی داهاتی نه‌وت، له‌ ساڵی 2015، به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵانی رابردوو.له‌ راپۆرته‌که‌دا‌ هاتووه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان زیاتر له‌ (138,661,190) ملیون به‌رمیل له‌ رێگه‌ی بۆرییەوە هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جەیهانی کردووه‌ جگه‌ له‌ نه‌وتی پارێزگای که‌رکوک که‌ ئه‌وه‌یش به‌ دوو قۆناغ:


قۆناغی یه‌که‌م: له‌ مانگی یه‌ک هه‌تا 23/6/2015  نه‌وتی هه‌نارده‌کراو یه‌کسانه‌ به‌ (58,958,742) ملیۆن به‌رمیل، که‌ له‌ رێگه‌ی سۆمۆوه‌ هه‌نارده‌ی ده‌رەوه ‌کراوه‌، به‌غدادیش له‌ بری ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی که‌ هه‌نارده‌ی ده‌رەوه‌ کراوه،‌ ئه‌م رێژه‌ پاره‌ی هه‌نارده‌ی هه‌رێم کردووه‌ (2,423,826,267) ترلیۆن دینار که‌ یه‌کسانه‌ به‌ (1,986,743,567) ملیار دۆلار. 

 

قۆناغی دووه‌م: له‌ دوای 23/6/2015 هه‌تا کۆتایی ساڵی 2015 هه‌رێمی کوردستان به‌ رێگه‌ی بۆری بڕی (79,706,354) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ کردوه،‌ له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ (27،754،281) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی که‌رکوک، که‌ به‌ پێی راپۆرته‌که‌ پاره‌که‌ی یه‌کسانه‌ به ‌(3,949,697,777.89) ملیار دۆلار.

به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باسی داهاتی (غازی سروشتی‌و نەفتاو ئێل پی جی) نه‌کردووه‌، کە دەبو لە کاتی خۆیدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بیدایە بە کۆمپانیای (دانە غاز) كه‌ هه‌تا ئێستا نه‌یداوه‌، کۆمپانیای ناوبراویش  به‌شێكی زۆر هۆكاری سکاڵا‌كه‌ی له‌ دادگای بەریتانیا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی وه‌رنه‌گرتووه‌ كه‌ زیاتر‌ له‌ 2 ملیار دۆلار‌ە.

هه‌بوونی جیاوازی زۆر، له‌نێوان بڕی کۆی نه‌وتی به‌رهه‌م هاتوو له‌گه‌ڵ کۆی نه‌وتی هه‌نارده‌کراو له‌ راپۆرته‌که‌دا، هاوکات رون نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی دیکه‌ی که‌ هه‌نارده‌ نه‌کراوه‌ به‌رێگه‌ی بۆری چی لێهاتووه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا  زۆر به‌كه‌می باسی نه‌وتی که‌رکوک كراوه‌،‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ کێڵگه‌کانی نه‌كراوه‌،  که‌ برێكی یه‌كجار زۆر نه‌وت له‌و كێڵگانه‌ به‌رهه‌م دێنن.

 

وردبینی نه‌کردنی ئه‌م راپۆرته‌ له‌لایه‌ن هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کی حكومییه‌وه‌. 


که‌واتە داهاتی نه‌وت که‌ له‌ ساڵی 2015دا فرۆشراوه‌ جگه‌ له‌ ئه‌و نه‌وتەی که‌ به‌ ته‌نکه‌ر هه‌نارده‌ کراوه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وتی ره‌ش که‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌ ده‌کاته‌ نزیکه‌ی (3,949,697,777.89)+ پاره‌ی عێراق که‌ناردوویه‌تی (1,986,743,567) + (1,154,120,814) + (1,787,029,298) = به‌ نزیکه‌ی (8,877,591,456) مليار دۆلار.


به‌م جۆره‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ بڕی ئەو داهاتەی ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم  کەوتووە زۆر زیاتره‌ له‌وه‌ی‌ حكومه‌ت موچه‌ی پێنج مانگی فه‌رمانبه‌ران بخاته‌ ئه‌ستۆی قه‌یرانی شه‌ری داعش‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌، به‌ بیانوی نه‌بونی پاره‌، چونکه‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی دەستی کەوتووه‌ نەک هه‌ر ده‌توانێت موچەی هەر (12) مانگەکەی فەرمانبەرانی هه‌رێم بدات، به‌ڵکو ده‌شێت بەشی خزمەتگوزاریشی لێ بمێنێتەوە.

ئەو پارەو داهاتەی ئێمە حسابمان کردووه‌ له‌م راپۆرته‌دا، تەنها بریتیه‌ له‌و برە داهاتەی کەدیارە ئەوەش جگە لە داهاتی (ناوخۆ، داهاتی نەوتی تەنکەر و نەوتی رەش و داهاتی خاڵە سنوریەکان). 


به‌م جۆره‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ خواست و مەیلێک هەیە بۆ درێژکردنەوەی ماوه‌ی قه‌یرانه‌که‌‌و قورسترکردنی باری سه‌رشانی هاوڵاتیان، ئەگەرنا تەنها داهاتەکانی کە له‌سه‌ره‌وه‌ خستمانه‌ڕوو ده‌توانن له‌ ئێستادا کێشەی سەرەکی هاوڵاتیان چارەسەر بکات، که‌خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ دابینکردنی موچەو قوتی رۆژانه‌.

سەرچاوە:ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە زمانی ئینگلیزی:OIL PRODUCTION, EXPORT, AND CONSUMPTION REPORT 2015, at the Site: http://mnr.krg.org/images/monthlyreports/KRG_MNR_Full_Annual_Report_2015_2.pdf

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure