كۆكه‌
220 جار بینراوە 14/3/2016 07:39 AM

شه‌ش ڕه‌چه‌ته‌ی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ری كۆكه‌



سنور میدیا 

له‌ وه‌رزی سه‌رماو زستاندا كه‌سانێكی زۆر هه‌ن دوچاری كۆكه‌ ده‌بن , بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ چاره‌سه‌ری پێویست به‌كار بێنین له‌ كاتی توشبون به‌ كۆكه‌ , چه‌ند ڕه‌چه‌ته‌یه‌كی سروشتی هه‌یه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌ری كۆكه‌ به‌ خێرایی .

1-شه‌ربه‌تی ترێ: به‌كارهێنانی شه‌ربه‌تی ترێ چاره‌سه‌ره‌ بۆ كۆكه‌ و پاككردنه‌وه‌ی به‌ڵغه‌م . پێویسته‌ له‌ كاتی سه‌رمادا بخورێت , به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ جگه‌ره‌  كێشن ، چونكه‌ به‌ڵغه‌م كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
2-شه‌ربه‌تی پیاز: ئاماده‌ كردنی شه‌ربه‌تی پیاز له‌گه‌ڵ هه‌نگویندا هۆكارێكه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خورانی گه‌روو  هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌ری كۆكین.


3-شه‌ربه‌تی لیمۆ: ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین c و به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات پێویسته‌ ئاوی گه‌رم و هه‌نگوینیشی له‌گه‌ڵدا به‌كار بێت و به‌ به‌رده‌وامی و به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێك ڕۆژانه‌ بخورێت , ئه‌مه‌ چاره‌سه‌رێكی به‌سوده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌كتریاو به‌رگری له‌ كۆكه‌ .


4-كالیبتۆز: ورده‌ی كالیبتۆز له‌گه‌ڵئاوی گه‌رمدا تێكه‌ڵبكرێت بۆنی بكرێت له‌كاتی نه‌خۆشیدا بۆ ماوه‌ی ده‌ (10) خوله‌ك .ئه‌م گیراوه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین چاره‌سه‌ره‌كان بۆ به‌رگری له‌ كۆكه‌ , هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی بۆری هه‌وا و  سییه‌كان .


5-هه‌نگوین: هه‌نگوین و چا و شیر یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆكین , پێویسته‌ كه‌مێك شه‌كری سروشتی له‌گه‌ڵ به‌كار بێت كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی بۆری هه‌وا .


6-چای زه‌عته‌ر: خواردنی چای زه‌عته‌ر ڕۆژانه‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆكین  و هه‌روه‌ها سودی هه‌یه‌ بۆ ده‌نگه‌ ژێیه‌كان  

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure