.
4553 جار بینراوە 13/3/2016 11:59 PM

ئه‌م جۆره‌ سه‌رجێییه‌ به‌ردی گورچیله‌ فڕێ ده‌دات



سنور میدیا

 تیمپێکی پزیشکی لە تورکیا، توێژینەوەیەکی زانستییان لەسەر چارەسەرکردنی بەردی گورچیلە، لە ڕێگای سەرجێیی كردنی هاوسه‌ران ئەنجامدا. 

 

تیمێکی پزیشکی لە شاری "ئەنقەرە" دوای ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی زانستی، ئاشکریان کرد، کە سەرجێیی بە ڕێژەی 3-4 جار لە هەفتەیەکدا، بە باشترین چارەسەر بۆ فڕێدانی بەردی گورچیلەی پیاوان هەژمار دەکرێت.

 

 بۆ ئەم مەبەستەش، پزیشکەکان بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لەسەر 90 نەخۆش، بۆیان دەرکەوت کە ئەو ڕێگایە لە بەکارهێنانی دەرمانیش باشتره‌ و ڕێژەی سەرکەوتنی ئەم چارەسەرە لە 80٪ تێپەڕدەکات، کە چی ڕێژەی سەرکەوتنی چارەسەر لە رێگەی بەکارهێنانی دەرمان لە 40 % کەمترە. 

 

سەبارەت بەهۆکاری ئەوەش پزیشك و شاره‌زایان دەڵێن: "پیاو لە کاتی سەرجێیکردن "ئەکسیدی نیتریک" دەردەدات، ئەوەش دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی ماسوولکەکانی ڕێچکەی میزکردن و فروان کردنی بەمەش توانای فڕێدانی بەردەکانی گورچیلە زۆر زیاتر دەبێت 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure