ژن و پیاو
4788 جار بینراوە 13/3/2016 11:07 PM

حه‌بی‌ رێگرتن له‌ دووگیانی‌(منع) ئاره‌زووی سێكسی ئافره‌تان كه‌م ده‌كاته‌وه



سنور میدیا 

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه‌ كه‌ به‌كارهێنانی حه‌بی هۆرمۆنی تایبه‌ت به‌رێگه‌گرتن له‌دووگیانی، هۆكارێكه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی سێكسی‌ حه‌بی‌ رێگرتن له‌ دووگیانی‌ ئاره‌زووی سێكسی ئافره‌تان كه‌م ده‌كاته‌وه‌له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی ئه‌ڵمانیا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ژنانه‌ی حه‌بی هۆرمۆنی تایبه‌ت به‌ رێگه‌گرتن له‌ دوو گیانی به‌كارده‌هێنن به‌ رێژه‌ی 32% ئاره‌زووی سێكسیان كه‌میكردووه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و لێكوڵینه‌وه‌یه‌ی‌ كه‌ كولیژی پزیشكی هه‌ردوو زانكۆی هایدلبرگ ‌و ئۆینگنی ئه‌ڵمانی به‌به‌شه‌داری 10086 ژن ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌و ژنانه‌ی له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا حه‌بی تایبه‌ت به‌ رێگه‌گرتن له‌ دوو گیانبوونیان به‌كارهێناوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاره‌زووی سێكسیان كه‌می كردووه، كه‌ كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر جۆری ژیان ‌و خۆشی سۆزداری ئه‌و ژنانه‌.

ئافره‌ته‌ به‌شداربووه‌كانی ئه‌و لێكوڵینه‌وه‌یه‌ پێیانوابووه ‌هۆكاری لاوازی ئاره‌زووی سێكسیان به‌هۆی‌ ماندبوون ‌و شیوازی پێوه‌ندییه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یانه‌وه‌ بووه‌، به‌ڵام ئه‌م لێكوڵینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماندا هه‌نگاوه‌ هۆرمۆنییه‌كانی تایبه‌ت به‌ رێگه‌گرتن له‌ دووگیانی، هۆكارێكی دیكه‌ن بۆ لاوازی ئاره‌زووی سێكسی ئافره‌تان. 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure