په‌ڵه‌ی ده‌م و چاو
2769 جار بینراوە 13/3/2016 01:52 PM

بۆ ئەو كەسانەی بەدەست پەڵەی سەر دەموچاویانەوە دەناڵێنن‌



سنور میدیا 

چەند ڕێگەیەكی ئاسان و هەرزان هەیە بۆ لەناو بردنی پەڵەكان كە دەتوانن لەماڵەوە ئەنجامی بدەن، بەر لەبەكارهێنان و تاقیكردنەوەی هەر خاڵێكیش لەو7خاڵە پێویستە سەرەتا شوێنی پەڵەكە پاك بە ئاو و سابوون بشۆرێت و پاشان بە خاولییەكی نەرم وشكبكرێتەوە ئینجا رێگەكان تاقی بكەرەوە، دوای بەكارهێنانی هەر رێگەیەكی تاقیكراوە دەبێ بە ئاوی شلەتێن و سابوونی نەرمكەرەوەی پێست شوێنەكەی بشۆرێت، هاوكات ئەوەشتان لەیادبێت كە نابێ دوای بەكارهێنان و تاقیكرنەوەكە، تیشكی خۆر راستەوخۆ لە دەموچاوتان بدات.

رێگەكانی لابردنی پەڵە:ـ

1ـ رۆژانە دوو جار ئاوی پرتقاڵ یان ئاوی لیمۆی ترش بە لۆكەیەكی پاك لە پەڵەی دەموچاوتان بدەن. چونكە ئاوی پرتەقاڵ و لیمۆی ترش ڤیتامینc و جۆرەها ئانتی ئۆكسیدانی تێدایە و دەتوانن لەكاڵكردنەوەی پەڵەكاندا كاریگەر بێت.

2ـ توێكڵی دوو دانە بادەم لە رەندە بدرێت و تەنیا بەشی سپێنەی یەك هێلكە و نیوكەوچكی نانخواردن ئاوی لیمۆی ترش تێكەڵی توێكڵە هاڕدراوەكە دەكرێت، ئینجا بەباشی تێكبدرێت، پاشان لەشوێنی پەڵەكە بدرێت تا ئەوكاتەی گیراوەكە وشك دەبێتەوە. دوای 10 خولەك دەموچاوتان بەئاوی سارد بشۆرن وبەخاولیەكی نەرم وشكی بكەنەوە.

ئەو تاقیكردنەوە هەروەك لێكۆڵینەوە زانستییەكان هێمایان بۆكردووە، ئەگەربێت بۆماوەی تەنیا10 رۆژ لەسەریەك تاقی بكرێتەوە، ئەوا پێستێكی روون و ساف و بێ پەڵەتان دەست ئەكەوێ.

3ـ 100گرام گەڵای ریحانە و تۆزی نەعنەعی وشك تێكەڵ بكەن پاشان تۆزێ زەردەچێوە و ئاوی گوڵ محمەدی جوان تێكەڵ بكەن. رۆژ ناڕۆژێك لەماوەی دوو هەفتە لە دەموچاوتانی بدەن بۆ ماوەی10تا15 خولەك پاشان بەئاوی شلەوتێن بیشۆن و پێستان ساف و بێ پەڵە دەبێت.

4ـ بۆلەناو بردنی پەڵە و زیپكە دەتوانی رۆژی جارێك و بەماوەی تەنیا 15دقیقە تێكەڵەی هەنگوین و زەعفەران لەجێگای پەلەو زیپكەكان بدەیت، بەمەش جارێكیتر دەوانی دەموچاوێكی جوان و بێگەرد نیشان بدەیت.

5ـ تێكەڵەی ئاوی لیمۆی تازە و سیری لە رەندەدراو یان پیازی سوور، رۆژانە دووجار بۆماوەی 6تا7هەفتە لەدەموچاوتان بدەن بۆ ئەوەی رزگارتان ببێت لە پەڵە و زیپكە و دەموچاوتان ساف و بێ خەوش دەبێ.

6ـ شیری ترشاویش كە لە ترشەلۆكی لاكتیكەوە پێكهاتووە، دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ لەناوبردنی پەڵەكانی سەر دەموچاوتان، هاوكات بەكارهێنانی ئەو رێگایەش هەروەك خاڵی دووەمە.

7ـ كەوچكێكی چایخواردن تۆزی دارچین لەگەڵ یەك كەوچكی چێشت هەنگوین تێكەڵ بكەن و هەموو رۆژێك بەیانیان پێش نان خواردن بۆماوەی 20خولەك لەدەموچاوتانی بدەن زۆر بەخێرا پەڵەكانی دەموچاو لەناو دەچێت.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure