سێكس
1179 جار بینراوە 12/3/2016 09:27 PM

زانیاری دەربارەی ئالووده‌بوون به‌ سێكس بزانە



سنور میدیا 

ئه‌م دیارده‌یه‌ وه‌ك هه‌ر حاڵه‌تێكی دیكه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئالووده‌بوون مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌ریشكه‌وتووه‌ كه‌ ئالووده‌بوون به‌ سێكس به‌ڕێژه‌ی 3% له‌ جیهاندا بوونی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (ده‌ماغ) كه‌ سایتێكی ته‌ندروستییه‌ و له‌ژێر چاودێریی خانمه‌ پزیشكێكدایه‌ به‌ناوی ره‌فیده‌ سعود، ئالووده‌بوون به‌ سێكس چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌، له‌وانه‌: سێكسی به‌رده‌وام یان ته‌ماشاكردنی فیلم و وێنه‌ی سێكسی، یان چاتی سێكی به‌ ته‌له‌فۆن یان ئینته‌رنێت.

سایته‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ په‌نابردن بۆ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌، ره‌نگه‌ به‌هۆی كه‌وتنه‌ژێر گوشاری خواستێكی ناچاریی رۆژانه‌ بێت كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌هۆی تێكچوونی چالاكییه‌كانی رۆژانه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ و دروستبوونی كێشه‌ له‌ مه‌زاجیدا.

به‌پێی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و سایته‌، ئه‌م جۆره‌ ئالووده‌بوونه‌ له‌سه‌ر سێكس، هاوشێوه‌ی ئالووده‌بووان به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر، مرۆڤ دووچاری شكستی ده‌روونی ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كاره‌كانیان دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ و بگه‌نه‌ ئه‌وپه‌ڕی چێژ وه‌رگرتن.

هه‌ربۆیه‌ كاتێك كه‌سانی ئالووده‌بوو به‌سێكس، چ ژن یان پیاو، كه‌ دوور ده‌بن له‌و كاره‌ یان ده‌ستیان ناكه‌وێت، هاوشێوه‌ی ئالووده‌بووی مادده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌ست به‌ ئازاری ده‌روونی و بێتاقه‌تی و بێزاری و ماندووبوونێكی زۆر ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ری جۆری ئه‌و ئالووده‌بوونه‌، سایته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت به‌ ئالووده‌بوون بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ هه‌م له‌ رێگه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رمان و هه‌م به‌ پزیشكی ده‌روونی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، باسی له‌وه‌شكردووه‌ له‌ هه‌ندێك وڵاتی پێشكه‌وتووی وه‌ك به‌ریتانیا و ئه‌مریكا سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی ئالووده‌بوونی سێكسی كراونه‌ته‌وه‌.

www.puknews.com

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure