گۆشتی سور
180 جار بینراوە 12/3/2016 11:04 AM

زیانه‌كانی زۆر خواردنی گۆشتی‌ سوور



سنور میدیا 

له‌ڕۆژانی جه‌ژندا له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانی نانخواردندا بڕێكی زۆر له‌ گۆشتی سور ئاماده‌ده‌كرێت و له‌سه‌ر خوانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام به‌ڕای پسپۆڕانی ته‌ندروستی زۆر خواردنی گۆشتی سور زیانی ته‌ندروستی هه‌یه‌.

له‌ڕۆژانی جه‌ژندا هاوڵاتیان به‌بڕێكی زۆر و به‌ چه‌ندین ڕێگای جیاواز گۆشت ئاماده‌ ده‌كه‌ن، پسپۆڕانی ته‌ندروستیش پێیانوایه‌ كه‌ خواردنی ئه‌وو بڕه‌ زۆره‌ی گۆشت ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی زیاد ده‌كات. 

پسپۆڕانی ته‌ندروستی و خۆراكی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خواردنی بڕێكی زۆری گۆشت له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مدا چه‌ندین زیانی ته‌ندروستی هه‌یه‌, بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ش پێویسته‌ چه‌ند ڕێگایه‌ك بگیرێنه‌ به‌ر.
پسپۆڕه‌ ته‌ندروستییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و گۆشته‌ی ئاماده‌ ده‌كرێت، باشتروایه‌ چه‌رویه‌كه‌ی لێبكرێته‌وه‌ چونكه‌ خواردنی گۆشت به‌و چه‌ورییه‌وه‌ كێشه‌ی زیاتر بۆ ته‌ندروستی دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به‌ چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك زیاتر ده‌كات.

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ خواردنی‌ گۆشتی‌ سوور به‌به‌رده‌وامی‌ ده‌بێته‌ هۆی كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ بۆریه‌كانی دڵدا و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خانه‌كانی خوێن زیاد ده‌بێت و هۆكارێك ده‌بێت بۆ توشبوون به‌ جه‌ڵته‌.

لای خۆیانه‌وه‌ پسپۆڕانی خۆراكی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و گۆشته‌ی ده‌خورێت باشتره‌ زیاتر به‌ ڕێگه‌ی كوڵاندن ئاماده‌ بكرێت، چونكه‌ ئاماده‌كردنی به‌و ڕێگایه‌، واده‌كات بڕێكی كه‌م له‌ چه‌وری له‌پێكهاته‌ی گۆشته‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ گۆشت سورنه‌كرێته‌وه‌ چونكه‌ سوركردنه‌وه‌ بڕێكی زۆر چه‌وری پێویسته‌, ئه‌مه‌ش زیانی ده‌بێت بۆ ته‌ندروستی له‌ش.

پسپۆڕه‌ خۆراكییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ له‌كاتی خواردنی گۆشتدا باشتره‌ ئاو نه‌خورێته‌وه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی كێشه‌ له‌ هه‌رسدا، ئه‌مه‌ش ئازار بۆ گه‌ده‌ و هه‌ناوی مرۆڤ دروست ده‌كات.

بۆ خێراكردنی كرداری هه‌رسكردنی گۆشت، پسپۆڕه‌كان داوا ده‌كه‌ن كه‌ بڕێكی زۆر له‌ سه‌وزه‌كان له‌گه‌ڵ گۆشتدا بخورێت به‌ تایبه‌ت تور، چونكه‌ ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ یارمه‌تی ده‌ردانی چه‌ند ئه‌نزیمێك ده‌دات كه‌  كرداری هه‌رسكردن خێرا ده‌كه‌ن. 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure