ژن و پیاو |
1970 جار بینراوە |
11/3/2016 11:00 PM |
|
سوودەکانی کرداری سێکسی لەگەڵ ھاوسەری شەرعی دا
سنور میدیا
سێکس ئەگەر لە بازنەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام نەدرا ئەوە بێگومان دەبێتە مایەی ھاتنەئارای چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و نەخۆشی دەروونی و جەستەیی، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر لە بازنە و تخووبی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت ئەوە سەرتاپایدەبێتە مایەی خۆشبەختی خێزان و حەسانەوەی کۆمەڵگا و بەدووربوون لە نەخۆشییە جەستەیی و دەروونییەکان.
جا بەھۆی ئەوەی کە کرداری سێکسی لەنێوان ھاوسەراندا لەوپەڕی دڵنیایی و ئارامی و بێباکی ئەنجام دەدرێت،بۆیە سوودێکی تەندروستی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت. لێرەدا چەندین سوودی سێکسی شەرعی دەخەینەڕوو.
یەکەم: سێکسی شەرعی ھۆڕمۆنی (ئەندرۆفین) لە خوێندا زیاد دەکات و بەختەوەری لە مرۆڤدا پتر دەکات.
دووەم: بەھۆی سێکسی شەرعییەوە ھۆڕمۆنی (ئیسترۆجین) لە ئافرەتدا پتر دەبێت و جوانی و تەندروستی زیاتر دەکات و ئەم ھۆڕمۆنەش سوودبەخشە بۆ پێست و موو.
سێیەم: بەھۆی کرداری سێکسی ھەستکردن بە خۆشەویستی لەنێوان ھاوسەران زیاتردەبێت و بەمەش ھەردوولا لەشساغتر دەبن.
چوارەم: کرداری سێکسی بەر لە نووستن خەوی مرۆڤ خۆش دەکات.
پێنجەم: لە یەک جووت بووندا ٢٠٠ تا ٦٠٠ تاوەوزە (السعرات الحراریە) دەسووتێنن..ئەمەش دەکاتە بڕی ئەو تاوەوزەیەی کە ماتۆڕێک یەک کاتژمێر و نیو بڕوات بڕێوە.
شەشەم: بەھۆی کرداری سێکسی شەرعییەوە سەرئێشە سووک دەبێت کە رەنگە بە حەبی پاراسیتۆڵ لانەچێت.
حەوتەم: کرداری سێکسی بەر لە بەیانی لەو رۆژەدا ژیان خۆشتر و رۆشنتر دەکاتەوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لایەنی دەروونی ژن و مێرد دەبێت.
ھەشتەم: کرداری جووت بوون گرفتەکانی دڵ سووک دەکات، چونکە جووت بوون خوێنێکی زۆر بۆ دڵ دەنێرێت.
نۆیەم: بە کرداری سێکسی خەو بۆ ژن و مێرد بە رێژەی ٢٠% زیاد دەکات.
دەیەم: کرداری سێکسی شەرعی کاریگەریەکی زۆری لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کێشە و گرفتەکانی ھاوسەران ھەیە.