سنور میدیا
مۆز میوه‌یه‌كی به‌تام و خۆشه‌ویسته لای هه‌مووان، بهلاَم ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست به قورسی گه‌ده‌مان بكه‌ین له كاتی خواردنیدا، هه‌میشه كه‌متر له میوه‌كانی تر بیخۆین، بهلاَم ئایا ده‌زانیت خواردنی مۆز چ سودێك پێده‌گه‌یه‌نیت؟یه‌كه‌م: خواردنی مۆز یارمه‌تی ئاسانكردنی كرداری هه‌رسكردن ده‌دات و رزگار ده‌كات له كێشه‌كانی گه‌ده، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی هه‌ڵئاوسان و هه‌روه‌ها یارمه‌تی گه‌ده ده‌دات به‌خێرای خواردن هه‌رس بكات.دووه‌م:به‌رده‌وامی خواردنی مۆز ده‌بێته هۆی چالاكردنی سورانی خوێنی له‌ش، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ پێدانی كانزا و كالسیۆم و ڤیتامین به له‌ش.سێیه‌م:خواردنی مۆز به به‌رده‌وامی پێستێكی جوان و سه‌رنجراكێش و بریقه‌دار پێده‌به‌خشێت، جگه له‌وه‌ی باشترین ماسكه بۆ پێستی ده‌موچاو قژ ئه‌گه‌ر به‌كاریبهێنێت.بهلاَم لێره‌دا ده‌پرسین ئایا ده‌زانیت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ مۆز بخۆیت چیت به‌سه‌ردێنێت؟ئه‌م پرسیاره تاقیكراوهتهو ئه‌نجامه‌كه‌شی سه‌لمێنراوه، هه‌موو ده‌زانین مۆز باشترین سودی هه‌یه بۆ له‌ش وه‌ك باسمان كرد بهلاَم خواردنی له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ، زیان به‌ته‌ندروستی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی سوتانه‌وه و هه‌وكردنی گه‌ده و توشی سكچونێكی توند ده‌كات، جگه له‌وه‌ی زیان به كرداری هه‌رس ده‌گه‌یه‌نێت.
كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟