سێكس
1592 جار بینراوە 9/3/2016 03:11 PM

پەیوەندی قەڵەوی‌و توانای سێكس لای پیاوان



سنور میدیا 

توێژینەوەیەكی زانكۆی ئەرجیسی توركی، ئاشكرایكردووە: بۆیان دەردەكەوێت، ئەو پیاوانەی قەڵەون زیاتر لە لاوازەكان توانای سێكسییان هەیە.

وەك لە توێژینەوەكەدا، هاتووە:  پیاوی قەڵەو بەهۆی ئەو چەورییەی لە لەشیدایە، كە زۆربەمان وادەزانین جگە لە نەخۆشی هیچیتری نییە، سوودی بۆ سێكسكردن هەیەو پیاوی قەڵەو بە ماوەیەكی زیاتر لە پیاوی لاواز دەگات بە ئۆرگازم‌و ئەمەش وادەكا توانای سێكسی زیاتر بێت لە پیاوی لاواز.

توێژینەوەكە لەسەر 200 پیاو ئەنجام دراوەو، تیایدا دەركەوتووە: هۆڕمۆنی ئیسترادیۆل كە بەرپرسە لە زیادبوونی توانای سێكسی، لە ناو چەوری لەشی پیاودا هەیەو لەكاتی بوونی ورگ كە چەورییەكی زۆری تیایە لە پیاواندا، ئەم هۆڕمۆنەش زیاد دەكات‌و توانای پیاوەكە بۆ سێكسكردن زیاتر دەبێ. 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure