سێكس
1644 جار بینراوە 8/3/2016 12:37 AM

نیوه‌ی خانمان دوای سێكس تووشی خه‌مباریی ده‌بن



سنور میدیا 

ساڵی 150ی زایینی پزیشكی به‌نێوبانگی یۆنانی گالێن نوسیویه‌تی "هه‌موو گیانه‌وه‌رێك دوای ئه‌نجامدانی سێكس تووشی خه‌مباریی ده‌بێت، ژن و كه‌ڵه‌شێر نه‌بێت".

به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئه‌و پزیشكه‌ مێژووییه‌ نییه‌ و ده‌ریده‌خات خه‌مباریی دوای سێكس له‌ ژنانیشدا هێنده‌ ده‌گمه‌ن نییه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ جۆرناڵی زانستی "ته‌ندروستیی سێكسی" بڵاوبووه‌ته‌وه‌، 46%ی خانمانی به‌شداربووی توێژینه‌وه‌كه‌ گوتوویانه‌ لانیكه‌م جارێك له‌ ژیانیاندا ئه‌و هه‌ستی خه‌مبارییه‌یان دوای سێكس بۆ درووستبووه‌.

ژماره‌ی به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه‌ 230 كه‌س بووه‌ و 5% یان گوتوویانه‌ له‌ چوار هه‌فته‌ی رابردودا ئه‌و هه‌سته‌یان بۆ درووستبووه‌. توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت درووستبوونی ئه‌و هه‌سته‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ئاستی په‌یوه‌ندی و سۆزی نێوان خانمه‌كه‌ و هاوبه‌شه‌ سێكسییه‌كه‌یه‌وه‌ نییه‌.

10%ی خانمانیش به‌گشتی دوای ئه‌نجامدانی سێكس تووشی حاڵه‌تی "خه‌مباریی دوای سێكس" ده‌بن. ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ خانمه‌كه‌ خه‌مێكی كاتی دایده‌گرێت و ئاره‌زووی گریان ده‌كات.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشووتری ئوسترالیدا كه‌ له‌ "جۆرناڵی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ ته‌ندروستیی سێكسیی" بڵاوبووه‌ته‌وه‌، یه‌ك له‌ سێی خانمان گوتوویانه‌ دوای ئه‌نجامدانی سێكسێكی دڵخوازی خۆیشیان تووشی ئه‌و هه‌سته‌ بوونه‌.

توێژه‌رانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنۆلۆجی كوینزلاند گوتوویانه‌ ره‌نگه‌ درووستبوونی ئه‌و هه‌سته‌ په‌یوه‌ندی به‌و گۆڕینه‌ هۆرمۆنییه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ راسته‌وخۆ دوای ئۆرگازم رووده‌دات، كه‌ هه‌ندێكجار سه‌رئێشه‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure