گێڕ ئوتوماتیك
128 جار بینراوە 7/3/2016 07:33 PM

چه‌ند ڕێنمایه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبیلی گێڕ ئوتوماتیك لێ ئه‌خورن



سنور میدیا

لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتێك ئاسانتره‌ وه‌ك له‌ گێڕ عادی، هه‌رچه‌نده‌ شۆفێران زانیاریان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌كانیان هه‌یه‌، به‌ڵام بۆ به‌دوربوون له‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك پێویسته‌ ره‌چاوی ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ بكه‌ن:

1- هه‌وڵمه‌ده‌ به‌رده‌وام له‌ فولكه‌كاندا گێڕ بۆ P بگۆڕیت.

2- كارێكی باش نیه‌ ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ 10 چركه‌ بوه‌ستیت و گێڕه‌كه‌ له‌ D بێت، به‌ڵكو له‌مكاته‌نه‌دا بیگۆڕه‌ به‌ N و هاند برێك رابكێشه‌.

3- له‌كاتی گۆڕینی گێڕی N بۆ D به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێ به‌ به‌نزیندا مه‌نێ. بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌خێرایی هه‌ستێته‌وه‌.

4- گۆڕینی گێڕ له‌  Nه‌وه‌ بۆ  Dله‌كاتی رۆیشتندا كه‌ خێراییه‌كه‌ی 20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا زیاتر بێت، كارێكی خراپه‌و زیان به‌گێڕه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

5- دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌گۆڕینی گێڕی D بۆ  R، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایش بێت.

6- زۆر گرنگه‌ له‌هه‌ر 150 هه‌زار كیلۆمه‌ترێك رۆنی گێڕه‌كه‌ بگۆڕیت.

7- به‌بێ هیچ فشارێك و كێشه‌یه‌ك له‌كاتی وه‌ستانی ته‌واودا گێڕه‌كه‌ بخه‌ره‌ P.

8- پێویسته‌ بوه‌ستیت و گێڕه‌كه‌ له‌ N جێگیر بكه‌یت، ئه‌م گێڕه‌ بۆ رۆیشن به‌كارمه‌هێنه‌.

9- پێویسته‌ هاند برێك ته‌واو به‌رزبكه‌یته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ فشاری مه‌خه‌ره‌ سه‌رو دواتر پێویستت به‌هێزێكی زۆر بێت بۆ داگرتنه‌وه‌ی برێكه‌كه‌.

10- پێویسته‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ ئیستۆپ رابگریت، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌یت هێشتا نه‌وه‌ستاویت گێڕه‌كه‌ بگۆڕیت 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure