بیلال صالح
412 جار بینراوە 5/3/2016 08:55 PM

زێره‌فانى ئه‌م دوو یاریزانه‌ی دوورخسته‌وه‌



سنورميديا-دانا لطيف

 

یانه‌ى زێره‌فانى هه‌ردوو یاریزان بیلال صالح و په‌یمان الیاسی له‌پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى دورخسته‌وه‌

 

پێگه‌ى فه‌رمى یانه‌ى زێره‌فانى رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی  ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانى یانه‌كه‌وه‌  ده‌سته‌ى كارگێری یانه‌كه‌ بریاری دورخستنه‌وه‌ى ئه‌و دوو یاریزانه‌ى داوه‌ 

 

بۆ زانیاری زیاتریش سنور میدیا په‌یوه‌ندی به‌ بیلال صالح كرد بیلال له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند دورخستنه‌وه‌ى ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ خراپی ئاستی نه‌بووه‌ به‌ڵكو ته‌نها داوای مافی خۆی كردووه‌ كه‌ ئه‌ویش وه‌رگرتنى بری بۆنده‌كه‌یه‌تى كه‌له‌ ئێستادا ته‌نها یه‌ك قیستی بۆنده‌كه‌ى وه‌رگرتووه‌ دوو قیستی ماوه‌ 

بیلال ووتیشی كه‌ راهێنه‌ر به‌ یانه‌كه‌ى وتووه‌ كه‌ ئه‌و پێویستى به‌ بیلاله‌ یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانانه‌ى كه‌ من پشتى پێ ده‌به‌ستم له‌ پێكهاته‌كه‌مدا

له‌ كۆتایشدا بیلال ووتى  كه‌له‌ ئێستادا كێشه‌كه‌ به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ركردنیشی هه‌یه‌

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure