ژن و پیاو
1550 جار بینراوە 5/3/2016 03:17 PM

پیاوان و ژنان كامیان زیاتر بیر لە سێكس دەكەنەوە؟



سنور میدیا 

لە توێژینەوەیەكدا كە زانكۆی ئۆهایۆ ئەنجامی داوە، دەریخستووە: پیاوان لە رۆژێكدا 34 جار بیر لە سێكس دەكەنەوە، بەڵام ژنان لە رۆژێكدا 18 جار بیر لە سێكس دەكەنەوە.

  
بەپێی توێژینەوەكە لە هەر 51 خولەكێكدا رەگەزی مێینە جارێك بیر لە سێكس دەكاتەوە، بەڵام رەگەزی نێرینە هەر 28 خولەك جارێك بیر لە سێكس دەكاتەوە.

توێژینەوەكە داوای لە كۆمەڵێك كچ و كوڕ كردبوو رۆژانە چەندجار بیر لە سێكس و خواردن و خەوتن دەكەنەوە لە خشتەیەكدا بینوسن، بەم شێوەیە دەركەوتووە ژنان لە رۆژێكدا 15 جار بیر لەخواردن دەكەنەوە واتا هەر 61 خولەك جارێك، هاوكات 13 جاریش بیر لەخەوتن دەكەنەوە واتا لەهەر 33 خولەك جارێك. 


توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە پیاوان رۆژانە 25 جار بیر لەخواردن دەكەنەوە واتە هەر 38 خولەك جارێك، هاوكات رۆژانەش 20 جار بیر لە خەوتن دەكەنەوە واتە هەر 33 خولەك جارێك.  
هەروەها توێژینەوەكە دەریشیخستووە پیاوان زۆرتر لە ژنان بیر لە پێداویستیە مادییەكانیان دەكەنەوە. 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure