شوتی
1137 جار بینراوە 4/3/2016 05:42 PM

گرنگی شووتی بۆ سێكس



سنور میدیا 

تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ پزیشكی‌ چینی ده‌ریخستووه‌ كه‌شوتی‌ هۆكارێكی‌ به‌هێزه‌ بۆ لاوازی‌ سێكسی‌‌و هه‌روه‌ها هۆكارێكی‌ به‌هێزه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ لاوازی‌ توانایی‌ جه‌سته‌یی‌ و ده‌روونی‌ بۆ پرۆسه‌ی‌ سێكسی‌.


هه‌روه‌ها هۆكارێكی‌ باشه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پاڵه‌په‌ستۆی‌ خوێن و هه‌وكردنی‌ گۆرچیله‌كان و گیرخواردنی‌ میزو هه‌ڵئاوسان و قه‌بزی‌ درێژخایه‌ن. 


به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه‌، كه‌ له‌ په‌یمانگای‌ پزیشكیی چین ئه‌نجامدراوه‌و له‌سه‌ر گۆڤاری‌ چینی‌ بلاوكراوه‌ته‌وه‌، زانایان پاش ئه‌نجامدانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر نزیكه‌ی‌ حه‌وت ملیۆن نه‌خۆش له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ چین كه‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو، ده‌ركه‌وتوو شوتی‌ لاوازی‌ سێكسی‌ نه‌هێڵێت یاخود به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر لاوازی‌ سێكسی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.


 له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێتو توێكلی‌ شووتی پارچه‌پارچه‌ بكرێت و له‌گه‌ل سپێنه‌ی‌ هێلكه‌ تێكه‌ڵاو بكرێت، پاشان بۆ ماوه‌ی‌ پێنج خۆله‌ك له‌سه‌ر ئاگر دابنرێت، پاشان ڕۆژانه‌ به‌ ساردكراوی‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج هه‌فته‌ بخۆرێته‌وه‌، ئه‌وا باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشی گیرانی‌ میز.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure