كچان
1568 جار بینراوە 2/3/2016 04:12 PM

ئەو هۆكارانە چین ئەنجامدانی كاری سێكس قورس دەكەن



سنور میدیا 

چەند هۆكارێك هەن وا لە پیاوان و ژنان دەكەن، كە بەقورسی پرۆسەی سێكس ئەنجامبدەن.

مەڵپەری دەروونناسی، كە مەڵپەرێكی تایبەتە بەبڵاوكردنەوەی زانیاری جەستەیی و دەروونی لە زاری پزیشكان و پسپۆڕانەوە ژمارەیەكی زۆر هۆكاری دیاری كردووە، كە دەبنە هۆی قورس ئەنجامدانی كاری سێكس لە نیوان ژنان و پیاواندا، كە گرنگە لە بەرچاوبگیرێن و چارە سەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

ئەو هۆكارانەی پەیوەندیان بە پیاوەوە هەیە:

1- تێكچونەكانی چوك.
2- زۆر قەڵەوی، كە هەندێكجار دەگاتە حاڵەتی نەتوانینی جوت بوون.
3- نەزانین و لاوازی نێرایەتی .
4- دروست نەكردنی ئالودەیی و جۆرێك لە خۆشەویستی و یەكتری ویستن پێش كارە سێكسیەكە.

ئەو هۆكارانەی پەیوەندیان بە ژنەوە هەیە:
1- ئەستوری و ڕەقی پەردەی كچێنی و نەبونی دەرچە تیایدا.
2- تەسكی و ڕەقی دەرچەی زێ بەتایبەتی لە ژنی بەتەمەندا
3- تەسك بوونەوەی زێ بەتایبەتی بە هۆی سك كردنی زۆر و پەیدابونی چرچ و لۆچی و زیادە گۆشت لە زێ دا.
4- وشكی ناو زێ بەهۆی نەڕژاندنی لینجە مادەی ڕژێنی بارسۆلین.
5- سێكس ساردی ژن.
6- ترس و دڵەڕاوكێ.
7- نەمانی هۆرمۆنی مێ لەدوای تەمەنی نائومێدیەوە.
8- گرژبونی زێ.
9- كورتی ناو زێ.
10- بوونی وەرەم و پولیب تیایدا.
11- قورسی بەهۆی نەشتەركاریەوە وەك لابردنی منداڵدان.
12- نەخۆشی لە دەرچەی میزی دەرەوەدا.
13- هەڵگەڕانەوەی منداڵدان.
14- داكشانی هێلكەدان بۆ خوارەوە.
15- گرژبوونی كۆڵۆن. 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure