زه‌وی
1065 جار بینراوە 1/3/2016 11:29 PM

نه‌یزه‌كێكی‌ گه‌وره‌ و كلكدارێك به‌ ته‌نیشت زه‌ویدا تێده‌په‌ڕن



سنور میدیا

سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان رایگەیاند، له‌م 5 مانگەدا نه‌یزه‌كێكی‌ گه‌وره‌ و كلكدارێك به‌ ته‌نیشت زه‌ویدا تێده‌په‌ڕن .



ئەژی چەتۆ حەسەن، سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان  رایگەیاندووه‌، له 5-3-2016 نه‌یزه‌كێكی‌ گه‌وره‌ به‌ ته‌نیشت زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت و رۆژی 21-3-2016-یش  كلكدارێكی گەورە زۆر لە زەوی نزیك دەكەوێتەوە، بەڵام هیچكام لە بەردە نەیزەكەكە و كلكدارەكە كاریگەری و مەترسییەكیان بۆسەر زەوی نییە و بە چاو نابینرێن."



ئەژی چەتۆ، ده‌ڵێت:" نه‌یزه‌كێكی‌ گه‌وره‌  "2013 TX68" كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی‌ 30 مه‌تر ده‌بێت، لە رۆژی 5 بۆ8-3-2016 به‌ ته‌نیشت زه‌ویدا تێپه‌ڕدەبێت. نەیزەكەكە دوو ساڵ پێش ئێستا له‌ سیستەمی خۆر ده‌ستنیشانكراوه‌، مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر زه‌وی‌ دروست ناكات. به‌پێی‌ پێشبینییه‌كانی‌ ئاژانسی‌ ناسای‌ ئه‌مریكی‌، نه‌یزه‌كه‌كه‌ به‌ دووری‌ 24 هه‌زار كیلۆمه‌تر به‌ ته‌نیشت زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت."


دامه‌زراوه‌ی‌ "كاتالینا سكای‌ سورفی‌" كه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسی‌ ناساوه‌ كۆمه‌ك ده‌كرێت، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی‌ 2013 ئه‌و نه‌یزه‌كه‌ی‌ ئاشكراكرد كه‌ به‌ ته‌نیشت زه‌ویدا تێپه‌ڕی‌ و له‌و کاتەوە‌ تائێستا نه‌بینراوه‌ته‌وه‌.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure