هه‌ڵوه‌رینی قژ
167 جار بینراوە 27/2/2016 02:45 PM

چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی‌ هه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌رینی‌ قژ



سنور میدیا

زۆرینه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دوچاری‌ قژ هه‌ڵوه‌رین هاتون به‌شوێن هۆكاره‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن‌و چه‌ندین قسه‌و بۆچون ده‌بیستن له‌و باره‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆرینه‌یان هیچ بنه‌مایه‌كی‌ زانستی‌‌و ته‌ندروستی‌‌و ڕاستیان نه‌بێت، لێره‌دا چه‌ند بیروبۆچونێكی‌ هه‌ڵه‌ له‌و باره‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ دورن له‌ڕاستیه‌وه‌:

شۆردنی‌ قژ به‌به‌رده‌وامی‌: شتنی‌ قژ به‌شێوه‌ی‌ به‌رده‌وام هیچ كاریگه‌ریه‌كی‌ بۆ هه‌ڵوه‌رینی‌ قژ نابێت‌و به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ پێستی‌ سه‌رو هیچ كاریگه‌ریه‌كی‌ بۆ سه‌لكی‌ موه‌كان نابێت.

زیادبونی‌ ته‌مه‌نی‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كیه‌ بۆ هه‌ڵوه‌رینی‌ قژ: له‌وانه‌یه‌ تاڕاده‌یه‌كی‌ كه‌م هۆكاری‌ ته‌مه‌ن كاریگه‌ری‌ هه‌بێت به‌ڵام تاكه‌ هۆكار نیه‌ چونكه‌ هه‌ندێكجار هه‌ڵوه‌رینی‌ قژ بۆماوه‌ییه‌و ل ته‌مه‌نی‌ گه‌نجێتیدا قژ هه‌ڵده‌وه‌رێت، یان لای‌ ژنان په‌یوه‌ندی‌ به‌گۆڕانی‌ هۆرمۆنه‌كانه‌وه‌یه‌.

له‌سه‌ركردنی‌ كڵاو: زۆرێك پێیان وایه‌ له‌سه‌ركردنی‌ كڵاو ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕوتانه‌وه‌ی‌ قژ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ قژێكی‌ ته‌نكیان هه‌یه‌و ده‌ڵێن سه‌لكی‌ موه‌كانی‌ قژیان توانای‌ هه‌ناسه‌دانی‌ نابێت، ئه‌وه‌ش بۆچونێكی‌ هه‌ڵه‌یه‌ چونكه‌ موه‌كان له‌رێگه‌ی‌ ملوله‌كانی‌ خوێنه‌وه‌ ئۆكسجین وه‌رده‌گرن نه‌ك له‌هه‌وای‌ ده‌ره‌وه‌.

ترس له‌ده‌ركه‌وتنی‌ قژی‌ سپی‌: ئه‌وه‌ش بۆچونێكی‌ زۆرباوه‌ به‌ڵام كاریگه‌ری‌ تر به‌و شێوه‌یه‌ نیه‌و كار له‌هۆمۆنه‌كان ده‌كات بۆگۆڕانی‌ ره‌نگی‌ قژ نه‌ك هه‌ڵوه‌رینی‌.

 

له‌هاوڵاتیه‌وه‌ 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure