ژن و پیاو
4385 جار بینراوە 24/2/2016 10:21 PM

بۆ پیاوان، توانای سێكسیت بەم هەنگاوانە زیاد بكە



سنور میدیا 

تستۆستیرۆن، ئه‌و هۆڕمۆنه‌یه‌ كه‌ ئه‌ركی ویستی سێكسیی له‌ پیاودا ده‌جوڵێنێ و له‌ناو گونی پیاو دروست ده‌بێ، حه‌ز و ویستی سێكسییش په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕێژه‌ی ئه‌و هۆڕمۆنه‌ له‌له‌شه‌دا، هه‌تا زۆر بێت، زیاتر توانای سێكسیی به‌هێز ده‌بێت.

هۆرمۆنی تستۆستیرۆن له‌ به‌یاناندا، به‌ ڕێژه‌ی 30% له‌ هه‌ركاتێكی دیكه‌ زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی پیاوان، به‌تایبه‌تی پێش ته‌مه‌نی پیربوون، كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، ده‌بینن چووكیان ڕه‌ق بووه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆڕمۆنه‌ به‌ گه‌نجیی و به‌هێزیی بمێنێته‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌م سه‌رنجانه‌ فه‌رامۆش نه‌كه‌یت:

1 - خۆ ڕزگاركردن له‌ چه‌وری لاشه‌. قه‌ڵه‌ویی دژی ئه‌و هۆڕمۆنه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هۆڕمۆنێك ده‌رده‌كات دژی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆنه‌، پێی ده‌گتورێ هۆڕمۆنی ئه‌سترۆجین.

2 - خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ی تازه‌، چونكه‌ باشترین هۆكارن بۆ زیادنه‌بوونی هۆڕمۆنی ئه‌سترۆجین له‌ لاشه‌دا.

3 - كه‌م خه‌وی یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین دژه‌كانی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن و ئه‌گه‌ر بیكه‌یت به‌ خوو به‌ به‌رده‌وام كه‌م خه‌و بیت، ئه‌وا به‌ ڕێژه‌ی 40% هۆڕمۆنی تستۆستیرۆنی لاشه‌ت كه‌م ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌ واتای ئه‌وه‌ دێت كه‌ نزیكی نیوه‌ی جاران توانای سێكسیت ده‌بێت.

4 - خواردنی زه‌نك؛ ئه‌م مادده‌یه‌ش له‌ گۆشتی سوور، ماسی، هێلكه‌ و شیره‌مه‌نییه‌كاندا زۆره‌.

5 -خواردنی چه‌وری ته‌ندروست كه‌ پڕیه‌تی له‌ ئۆمێگا3، ئه‌م چه‌وریانه‌ش له‌ زه‌یتوون و زه‌یتی زه‌یتوون زۆره‌.

6 - كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێش هۆكارێكی مه‌زنی ڕزگاربوونه‌ له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن له‌ لاشه‌دا.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure